لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، زانکۆی کۆیە دوو پرۆژەی گرنگی لە فاکەڵتیی پزیشکی کردەوە
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە میانی ڕێوڕەسمی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو بەڕێز سەرۆک جەلال تاڵەبانی، باڵاخانەی کافتریای نوێ و چەند هۆڵێکی نوێی خوێندن لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کرایەوە.