زانکۆی کۆیە بوو بە ئەندامی تۆڕی کاریگەری ئەکادیمی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNAI) 

 زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوە و ناوەندێکی باڵای ئاکادیمی بە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNAI) وەرگیرا

 ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وەک دامەزراوەیەکی جیهانی کە خاوەنی ئەندامیەتی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و لەسەر ئاستی کیشوەرە جیاوازەکانە و چەندین دامەزراوە و ڕێکخراوی تایبەتمەندی بۆ بوارەکانی پەروەردە، زانست و کولتوور و پەرەپێدانی ئاکادیمی هەیە کە ڕێکخراوی(UNAI) یەکێک لەو ڕێکخراوانەیە و لە بوارەکانی کاریگەریی ئاکادیمی لەڕێگای کاری پێکەوەیی و هاوئاهەنگی ١٦٠٠ دامەزراوە لەسەر ئاستی ١٥٦ وڵات کار دەکات. 

زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان وەک ئەندامی نوێی تۆڕی (کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوە یەکگرتووەکان – UNAI) وەرگیراوە کە هاوئاهەنگ لە دامەزراوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە کار بۆ برەودان بە ئامانجە جیهانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ئاشتی، مافی مرۆڤ و پێشکەوتنی سەقامگیرانە و پاراستنی ژینگە دەدات.

شایانی باسە زانکۆی کۆیە لە پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو کار لەسەر زۆرێک لەو ئامانجانەی تۆری کاریگەری ئەکادیمی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات بە تایبەتی خزمەتی کردنی کۆمەڵگا و پاراستنی ژینگە و هەر لەم چوارچێوەدا زانکۆی کۆیە بۆ ئەم ساڵ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرێوەبردنی پاشماوەکانی لە پیشەسازی نەوت و گاز ئەنجامدا بە هاوبەشی لە گەڵ هەر یەک لە زانکۆی بەسرە و زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تکنولوجیا و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی هەر وەها دەستپێشجەری زانکۆی سەوز راگەیاند لە لایەن جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وزیران جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی.

کاریگەری ئەکادیمی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNAI)  چییە؟

دەستپێشخەرییەکە کە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار دەکات لە پشتیوانیکردن و بەشداریکردن لە ئامانج و بنەماکانی ڕێکخراوەکە، لەوانە پێشخستنی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، بەردەوامیی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

UNAI پابەندە بە پشتگیریکردن و پەرەپێدانی دە بنەمای سەرەکی:

  1. چارەسەرکردنی کێشەکانی هەژاری – پابەندبوون بە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەژاری لە ڕێگەی پەروەردەوە.
  2. بنیاتنانی توانا – پابەندبوون بە بنیاتنانی توانا لە سیستەمی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری جیهان.
  3. پەروەردە بۆ هەمووان - پابەندبوونە بە دابینکردنی دەرفەتی پەروەردەیی بۆ هەموو خەڵک بەبێ هیچ جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز، ئایین، یان نەتەوە.
  4. ڕەگەزنامەی جیهانی – پابەندبوون بە پێشخستنی هاووڵاتیبوونی جیهانی لە ڕێگەی پەروەردەوە.
  5. دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی باڵا - پابەندبوون بە دابینکردنی دەرفەتی پەروەردەیی بۆ هەموو تاکێک کە ئارەزووی بەدەستهێنانی ئەو لێهاتوویی و زانیارییە پێویستە بۆ بەشداریکردن لە خوێندنی باڵا.
  6. مافی مرۆڤ - پابەندبوونە بە گرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ، کە بریتین لە ئازادی لێکۆڵینەوە، ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕادەربڕین.
  7. گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان – پابەندبوون بە پێشخستنی گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان، وەڵامدانەوەی و "دوورکەوتنەوە" لە لێبوردەیی لە ڕێگەی پەروەردەوە.
  8. چارەسەری ئاشتی و ململانێکان – پابەندبوون بە بڵاوکردنەوەی کولتوری ئاشتی و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکی لە ڕێگەی پەروەردەوە.
  9. بەردەوامیی – پابەندبوون بە پێشخستنی و بەرزکردنەوەی چەمکی بەردەوامیی لە ڕێگەی پەروەردەوە.
  10. جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان – پابەندبوون بەو بنەمایانەی کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University and UNAI