سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی سەرۆکایەتیی کۆماری فیدڕاڵی عێراق کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی سەرۆکایەتیی کۆماری فیدڕاڵی عێراق پێکهاتوو لە مامۆستا عزالدین مجید محمد ناسراو بە مامۆستا عزیز جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٣١ی ئابی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە م. عزالدین مجید محمد جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار و نوێنەری سەرۆککۆماری عێراق بۆ زانکۆی کۆیە و شاندێکی یاوەری لە سەرۆکایەتیی کۆماری فیدڕاڵی عێراق کرد.
ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕی پ.ی.د یادگار عبداللە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە م. چیا جەوهەر، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە د. ڕۆژگار محمد و بەڕێوەبەری داراییی زانکۆی کۆیە ژمێرکار مەریوان ڕەزاق و ئەندامانی شاندی میوان بەڕێوەچوو.
سەرەتای دیدارەکە پ.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی هاوکات کورتەیەک لە مێژووی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە و پێکهاتەی دامەزراوەیی زانکۆی کۆیەی باس کرد و لە درێژەدا ئاماژەی بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکە سەرەکییەکانی کرد هەروەها بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەرزنرخاندنی کار و هەوڵەکانی سەرۆکی کۆماری عێراقی گرتبووەخۆ کە بەردەوام پشتیوان و ئاسانکاریی بۆ زانکۆی کۆیە کردووە.
شاندنی میوان بە سەرۆکایەتیی م. عزالدین مجید لەلای خۆیانەوە خۆشحاڵی خۆیان لە سەردانی زانکۆی کۆیە و پێشوازیی گەرمی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە دەربڕی و هیوای بەرەپێشچوونی زیاتریان بۆ زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی پێشەنگی ئاکادیمی خواست.
شایانی باسە ئەم شاندەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری دارایی بۆ ١٢٥ خوێندکاری زانکۆی کۆیە کە پێویستیان بە یارمەتی دارای هەیە هەروەها بۆ پێشکەش کردنی ژمارەیەک پەرتووکی زانستی و ئاکادیمی بۆ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆیان کرد.
----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ