لە زانکۆی کۆیە چەند سێمینارێکی بەخشینی نازناوی زانستی بەڕێوەچوو
سەنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە چوار سێمیناری تایبەت بە بەخشینی نازناوی زانستی لە سێ بواری دەروونزانی، جوگرافیا و فیزیا بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد مەغدید و بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی زانکۆی کۆیە د. بنار جەودەت و ژمارەیەک مامۆستای شارەزای بوارەکانی دەروونزانی، جوگرافیا و فیزیا چوار سێمیناری تایبەت بە کۆتایی خولی چوارەمی پێداگۆجی و بەخشینی نازناوی زانستی لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.





