بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری بەسەرکردەوە
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەسەرکردەوە. ئەمرۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە هاوەڵی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەر سەردانێکی مەیدانییان بۆ هەردوو فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری ئەنجامدا و لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیەکە پ.ی.د.