فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد
لە چوارچێوەی کاروچالاکییە زانستییەکانیدا فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە ۆورکشۆپێکی زانستیی بە ناونیشانی "ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا" لەسەر ئاستی زانکۆ بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ کاتژمێر نۆی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکاربەڕێوەچوو.ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا"
وۆرکشۆپەکە دوای وەستانی ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە وتاری بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدوڵڵا دەستیپێکرد.