زانکۆی کۆیە لە نوێترین ڕیزبەندی (Scimago)دا ئاستێکی بەرزی بەدەستهێناوە
بەپێی وەشانی ٢٠٢٥ی دامەزراوەی سایماگۆ بۆ ڕیزبەندی زانکۆکان (SciMago Institution Rankings - 2025 Edition)، زانکۆی کۆیە لە ڕیزبەندییەکە ئاستێکی بەرزی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و زانکۆ حکوومییەکانی کوردستان بەدەستهێناوە.
ڕۆژی شەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٥، دامەزراوەی سایماگۆ بۆ ڕیزبەندی زانکۆکان (SciMago Institution Rankings - 2025 Edition) دووایین وەشانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و زانکۆی کۆیە لە ڕیزبەندی (Overall Ranking) و کاتەگۆری (Innovation) پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.