خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازیی زانکۆی کۆیە سەرکەوتنیان لە پێشبڕکێی ساڵانەی کۆمپانیای هواوی بەدەستهێنا
١٣ خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشدارییان لە پێشبڕکێێ نێودەوڵەتیی ساڵانەی کۆمپانیای هواوی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و گەیشتنە ئاستی دووەمی پێشبڕکێیەکە.