News & Events

News & Events of Koya University.

03 گەلاوێژ, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەر و  دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئارۆ کۆبوویەوە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەر و  دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئارۆ کۆبوویەوە

20 گەلاوێژ, 2024

زانکۆی کۆیە فۆرمی خۆتۆمارکردن بۆ خولی هەشتەمی پێداگۆجی ڕادەگەێنێت

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە دەستپێکردنی ناونووسین بۆ هەشتەمین خولی پێداگۆجی ڕادەگەێنێت. سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە، خوازیارانی بەشداربوو لە خولی هەشتەمی پێداگۆجی ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن ئێستا لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی هاپێچدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

18 گەلاوێژ, 2024

زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئۆڵستەر کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "پەروەردە، ئاشتی و دادپەروەری" بەڕێوەدەبات

زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئۆڵستەر لە وڵاتی ئیرلەندی باکوور کۆنفڕانسی نێونەتەوەییی "پەروەردە، ئاشتی و دادپەروەری" لە چوارچێوەی پڕۆژەی "EPP" لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی بەڕێوەدەبات.

17 گەلاوێژ, 2024

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی خولی ڕاهێنانی ستافی خوێندکارانی هاوکاری توێژینەوە بەڕێوەچوو

سەنتەری "مەلای گەورە"ی زانکۆی کۆیە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بڕوانامەی بەخشییە ستافی خوێندکارانی هاوکاری توێژینەوە.

15 گەلاوێژ, 2024

دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە کۆرسێکی زانستی لە کۆماری چێک کرد

دوو مامۆستای فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە کۆرسێکی زانستیی سەبارەت بە پەرەپێدانی تەلاری مێژوویی و کولتووریی، بەردەوامی لە بواری تەلارسازیی کولتووری و مێژوویی و تەلارسازیی ئیسلامی لە کۆماری چیک کرد.

14 گەلاوێژ, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی پەیوەندیدار بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی کرد.   ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.  

14 گەلاوێژ, 2024

چوار مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زمانی فارسیدا کرد

چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە خولێکی زمانی فارسیی بەشداربوون. سەرەتای مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی خولێکی تایبەت بە زمانی فارسی لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تارانی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو و چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە پ.د هاوژین صڵێوە عیسی، پ.ی.د سروشت جەوهەر حەوێز، د. دەریا صابر حمد و م.ی بەژدار سلێمان عبدالمناف لە خولەکەدا بەشداربوون.

10 گەلاوێژ, 2024

زانکۆی کۆیە لە دوایین ریزبەندی ماڵپەڕی وێبۆمەتریکسدا دەستکەوتێکی گەورەی تری بەدەستهێنا

زانکۆی کۆیە بە بەدەستهێنانی (١٣٩٠٦) سایتەیشن ژمارەی سایتەیشنەکانی لە گووگڵ سکوولەر بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی پێشووتر بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

08 گەلاوێژ, 2024

سێ مامۆستای زانکۆی کۆیە بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە بواری پێداگۆجیی بەدەستهێنا

٤١ مامۆستا لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خولی سێیەمی ڕێگاکانی وانەگوتنەوە واتە پێداگۆجییان تەواوکرد و بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە زانکۆی  "HAMK"ی وڵاتی فینلاند بەدەستهێنا و لەم ژمارەیە سێ مامۆستایان هی زانکۆی کۆیەبوون.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES