News & Events

News & Events of Koya University.

29 سەرماوەز, 2023

خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجی چالاکییەکی زانستییان بەڕێوەبرد

خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە چالاکییەکی تەندروستییان بەڕێوەبرد. 

29 سەرماوەز, 2023

تێزێکی دکتۆرا دەربارەی "محەممەد مەردووخی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "نوری محمد زاهد احمد" لە بواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی "الشیخ محمد مردوخی و جهودە الدعویة و العلمیة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

23 سەرماوەز, 2023

تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە ڕۆمانەکانی "جان دۆست" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "عیسی محمد عبدالقادر" لە بەشی زمانی عەرەبی بەناونیشانی "الذاکرة الکوردیة في القضاء الروائی في روایات جان دۆست" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

23 سەرماوەز, 2023

تێزێکی دکتۆرا لە بواری پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "افاقت خیون عبدالحسین" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر منهج تعلیمي وفق التمرینات التوافقیة و الغذیة الراجعة الخارجیة و الداخلیة في مستوی اداء بعض مهارات الحرکات الارضیة و تطویر الرضا الحرکي في الجمناستک الفني للطالبات" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

22 سەرماوەز, 2023

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئاوات شێخ جەناب کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئاوات شێخ جەناب، سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازیی لێکرا.

21 سەرماوەز, 2023

ماستەرنامەی خوێندکار "تەنکە امیر عمر" لە بەشی کوردیی فاکەڵتیی پەروەردە تاوتوێکرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "تەنکە امیر عمر" لەو بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "پەیژەی بزوێن و نەبزوێنەکان لە چوارچێوەی دەنگسازیی خودکاریدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

05 بەفرانبار, 2022

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئایدن مەعروف سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازی لێکرا. لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێز ئایدن مەعروف خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە دەربڕی و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆی کرد بۆ ئەو پێشوازییە لێیکرا.

13 سەرماوەز, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز د. ڕێبوار طاهر عزیز

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەمیانەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێز ڕێبوار طاهر عزیز لەپای ئەرک و ماندووبوونی لە ماوەی بەرپرسیاریەتییەکەی وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES