News & Events
News & Events of Koya University.
28 خەرمانان, 2023
زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیری نهێنی بۆ بەکرێدانی کافتریاکانی زانکۆ ڕادەگەێنێت
سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە ئەو (کەس و کۆمپانیا)یانەی کە لە بواری چێشتخانە شارەزاییان هەیە ( ئەوانەی مۆڵەتی فەرمیان لە ئامادەکردنی خواردن) هەیە، ئاگادار دەکاتەوە کەوا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کەمگیری نهێنی بۆ بەکرێدانی کافتریای بیناکانی ( ئەندازیاری، پەروەردە، زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانست و تەندروستی، وەرزش، پزیشکی، بەشی ناوخۆیی کچان، بەشی ناوخۆیی کوڕان).
13 گەلاوێژ, 2023
گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە بەشی بایۆلۆجی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو
ماستەرنامەیەکی بواری زانستی بایۆلۆجی بە ناونیشانی " Effect of different forms of ketogenic diets in male diabetic rat models " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سەردار امیر صابر " بە ناونیشانی " Effect of different forms of ketogenic diets in male diabetic rat models " لە بواری زانستی بایۆلۆجی و لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
09 ڕەزبەر, 2023
٢٠ گەنجی شاری کۆیە لە چوارچێوەی کارێکی هاوبەشی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک WFP بوونەتە خاوەن کاری تایبەتی خۆیان
زانکۆی کۆیە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ داوبەدوای پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستن بە ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک "WFP" بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی توانی پاڵپشتێکی دارایی بە بڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی بەدەست بهێنێت. لە پەراوێزی خولێکی ڕاهێناندا ٤٠ خوازیاری خاوەنکاربوون لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەشداریان کرد و لەو ژمارەیە ٢٠ گەنجی شاری کۆیە کە پڕۆژەی کاریان پێشکەش کردبوو توانیان لەم پاڵپشتییە داراییە سوودمەندبن بۆ پەرەپێدانی کاری تایبەتی خۆیان.
09 ڕەزبەر, 2023
زانکۆی کۆیە دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا دەکات
خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە دەست بە پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان بکەن. وەرگیراوانەی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە فهرمانى زانكۆیى ژماره (٧/٢/٤٢٤٣) له (١٦/٨/٢٠٢٣) هاتووە، لە ڕۆژی یەکشەممە له رێكهوتى (١٠/٩/٢٠٢٣)وە تاوهكو ڕۆژی یەکشەممە ڕێككەوتی (١٧/٩/٢٠٢٣) سهردانى بهرێوهبهرایهتى كاروبارى یاسایى زانكۆ بكهن به مهبهستى ئهنجامدانى مامهلهکانیان.
07 ڕەزبەر, 2023
ڕێکخراوی UNITAD وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد
ڕێکخراوی "UNITAD" کە ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی لە زانکۆی کۆیە بۆ مامۆستایانی هەردوو بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد. ڕۆژانی ٤، ٥ و ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی هەردوو بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی و پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی " Training on Psychopathology and Psycho Assessment" لە بینای بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەلایەن ڕێکخراوی "UNITAD" بەڕێوەچوو.
20 گەلاوێژ, 2023
لە بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی ماستەرنامەی خوێندکار "هۆزان صالح حسین" تاوتوێ کرا
ماستەرنامەیەک لە بواری زانستی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی بە ناونیشانی "The Role of coping strategies on social networking sites addiction as mediated by perceived Social Support among Yazidis in Kurdistan Region-Iraq " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
24 گەلاوێژ, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە د. کەنار فاضل کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەنار فاضل هیدایەت کرد. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، د. کەنار فاضل هیدایەت کرد.
25 گەلاوێژ, 2023
لە زانکۆی کۆیە چەند سێمینارێکی بەخشینی نازناوی زانستی بەڕێوەچوو
سەنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە چوار سێمیناری تایبەت بە بەخشینی نازناوی زانستی لە سێ بواری دەروونزانی، جوگرافیا و فیزیا بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد مەغدید و بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی زانکۆی کۆیە د. بنار جەودەت و ژمارەیەک مامۆستای شارەزای بوارەکانی دەروونزانی، جوگرافیا و فیزیا چوار سێمیناری تایبەت بە کۆتایی خولی چوارەمی پێداگۆجی و بەخشینی نازناوی زانستی لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
28 گەلاوێژ, 2023
زانکۆی کۆیە دەستکەوتێکی تری لەسەر ئاستی ریزبەندی جیهانیی زانکۆکان تۆمارکرد
بەپێی دوایین وەشانی ماڵپەڕی (Webometrics Ranking Web of Universities)، زانکۆی کۆیە لە ریزبەندی ٤٤٨٨مین دایە. ئەم پلەیەی کە زانکۆی کۆیە بەدەستی هێناوە بەبەراوورد لەگەڵ وەشانی مانگی (تەمووز- ٢٠٢٢)، ٩٧٣ پلە هاتووەتە پێش. شایانی باسە لە وەشانی (تەمووز- ٢٠٢٢)دا ریزبەندی زانکۆی کۆیە (٥٤٦١) بوو و لە ریزبەندی (کانونی دووەم ٢٠٢٣) (٤٥٠٦ ) بەوەش زانکۆی کۆیە لە ماوەی ساڵێکدا لە (تەمموزی ٢٠٢٢)وە تاکو (تەمموزی ٢٠٢٣) ، ٩٧٣ پلە چوەتە پێشووە.