News & Events

News & Events of Koya University.

24 ڕەزبەر, 2023

زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا ماستەر بڵاو دەکاتەو

زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ئەو لیستەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هاتووە، ناوی  پێشکەشکاری خوێندنی باڵا/ ماستەر لە لیستی تەواوکار هاتووە کە بەپێێ ڕێنمایی ژمارە ٩ دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان پێدەدرێت. ئەو بەڕێزانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە ڕێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی کارکردن بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بکەن.

24 ڕەزبەر, 2023

زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا دکتۆرا بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ئەو لیستەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هاتووە، کۆی گشتی ٣٧ پێشکەشکاری خوێندنی باڵا/ دکتۆرا لە لیستی تەواوکار ناویان هاتووە کە بەپێێ ڕێنمایی ژمارە ٩ دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان پێدەدرێت. ئەو بەڕێزانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە ڕێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی کارکردن بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بکەن.

21 ڕەزبەر, 2023

زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیریی نهێنی بۆ (یشپێكردن و چاككردنه‌وه‌ى مۆلیده ‌و ئامێره‌ میكانیكى و ئه‌لیكتڕۆنى و كاره‌باییه‌كان و سیستمى گه‌رمى و ساردى و چاككردنه‌وه‌ى ئاو و ئاوه‌ڕۆى به‌شه ‌ناوخۆییه‌كانى كوڕان و كچان و كه‌مپى زانكۆ) ڕادەگەێنێت

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆى كۆیه‌ ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌ پســپۆرییان هــه‌یه‌ له‌ پێشــكه‌شكردنى خزمــه‌تگوزارىی چاككردنه‌وه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانى كه‌مگیرییه‌كى نهێنى بۆ پڕۆژه‌ى (ته‌نده‌رى ئیشپێكردن و چاككردنه‌وه‌ى مۆلیده ‌و ئامێره‌ میكانیكى و ئه‌لیكتڕۆنى و كاره‌باییه‌كان و سیستمى گه‌رمى و

17 ڕەزبەر, 2023

بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا پێشوازی لە خوێندکاران کرد

 ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمیی زانکۆی کۆیە و جێبەجێکردنی تەواوەتی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە خوێندکاران لە ساڵی خوێندنی نوێ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و یەک لەوان بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندک

14 ڕەزبەر, 2023

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاوی کوردستانی لە هەولێر کرد

ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و  پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بکر باپیر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاوی کوردستانی لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێوەبەریی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان و کۆگ

12 ڕەزبەر, 2023

لە بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکار "ڕێبین نورالدین کاکەامین" تاوتوێ کرا

ماستەرنامەی خوێندکار "ڕێبین نورالدین کاکەامین" لە بواری زمانی ئینگلیزی و بە ناونیشانی " Analysis of cost/Benefit, Optionality and Indirectness Scales in Selected English Interviews" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

07 ڕەزبەر, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک سەبارەت بە شێوە ئاخاوتنی شاری کەرکووک گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەی خوێندکار " بەهار عبداللە علی " لە بواری زمانی کوردی و سەبارەت بە شێوە ئاخاوتنی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان و بە ناونیشانی " ئەتڵەسی فۆنۆلۆژی زمانی کوردی، شێوە ئاخاوتنی کەرکووک " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

07 ڕەزبەر, 2023

لە زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک لە بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی تاوتوێ کرا

ماستەرنامەی خوێندکاری ماستەر " سەرهەنگ ابراهیم سعید" لە بواری زانستی سایکۆلۆژی و بە ناونیشانی " Daily hassles, coping and quality of life of parents of children with special needs in Kurdistan Region in Iraq" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

04 ڕەزبەر, 2023

لە زانکۆی کۆیە تێزێکی دکتۆرا لە بواری ڕووەکزانی گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "سەرگوڵ احمد خضر" بە ناونیشانی " Physiological and Anatomical Studies of Phytoremediation of Nickel and Leads by Some Fabaceae plants " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES