News & Events
News & Events of Koya University.
16 ڕێبەندان, 2023
وۆرکشۆپێک لە سەرنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بە ناونیشانی "Bologna process: Market Oriented Curriculum Design" ئەنجامدرا. دووشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی "Bologna process: Market Oriented Curriculum Design" سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندنی ئاڕاستەکراو بە گوێرەی بازاڕ و ھەلی کاری بۆ سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
16 ڕەشەمێ, 2023
گرووپە توێژەرێکی زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاو کردەوە
گروپێک لە توێژەرانی فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاوکردەوە.
14 ڕەشەمێ, 2023
بەشی پەروەردەی ئایینی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد
بەشی پەروەردەی ئایینی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "دڵەڕاکێ وپەیوەندی بە داهێنان لای خۆێندکاران لە روانگەی ئاین ئێسلام و زانستی دەروونزانی" لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣، بەشی پەروەردەی ئایینی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی"القلق و علاقتە بدافع الانجاز لدی طلاب الجامعة من المنظورین الدینی و النفسی" سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دڵەڕاوکێ لەسەر خوێندکاران لە تێڕوانینی ئایینی و دەروونییەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و خوێندکاران لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد.
13 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەکانی پێداچوونەوە و ریفۆرمی پرۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی ئایینی بەڕێوەدەچێت
زانکۆی کۆیە، میواندارێتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی ئایینی و زانستە ئیسلامییەکانی کرد.
13 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە کۆنفرانسێکی تەلارسازیی نێودەوڵتی بەڕێوەدەچێت
زانکۆی کۆیە، میواندارێتی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە مێژووی تەلارسازیی شاری کۆیە دەکات. لە زانکۆی کۆیە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و سپۆنسەری زانکۆی کۆلۆمبیا بەڕێوەدەچێت.
12 ڕەشەمێ, 2023
زانکۆی کۆیە کردنەوەی پاڵەوانیتی شەترەنج رادەگەێنێت
بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە، کردنەوەی پاڵەوانیتی شەترەنج بۆ خوێندکاران رادەگەێنێت. لە میانی چالاکییەکانی وەرزی نوێی خوێندن و پەرەدان بە توانا و بەهرە وەرزشی و هونەرییەکانی خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پاڵەوانیتی بەدەستهێنانی نازناوی شەترەنجی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ رادەگەێنێت. پاڵەوانیتییەکە رۆژی چوارشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕیوەدەچێت و ناونووسین لە سبەینێ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣وە لە بەڕێوەبەرایەرتی وەرزشی زانکۆ لە تەنیشت فاکەڵتیی ئەندازیاری دەستپێدەکات.
12 ڕەشەمێ, 2023
زانکۆی کۆیە کردنەوەی پاڵەوانیتی تێنسی سەرمێز رادەگەێنێت
بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە، کردنەوەی پاڵەوانیتی یاریی تێنسی سەرمێز بۆ خوێندکاران رادەگەێنێت. لە میانی چالاکییەکانی وەرزی نوێی خوێندن و پەرەدان بە توانا و بەهرە وەرزشی و هونەرییەکانی خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پاڵەوانیتی بەدەستهێنانی نازناوی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ رادەگەێنێت. پاڵەوانیتییەکە رۆژی یەکشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لە هۆڵی فاکەڵیتیی پەروەردەی وەرزش بەڕیوەدەچێت و ناونووسین لە سبەینێ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣وە لە بەڕێوەبەرایەرتی وەرزشی زانکۆ لە تەنیشت فاکەڵتیی ئەندازیاری دەستپێدەکات.
07 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە یادداشتنامەی لێکتیگەیشتن لە نێوان حەوت زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.
04 ڕەشەمێ, 2023
زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ (WFP) ٤٠ هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای کۆیە ڕادەگەێنێت
بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتوەکان (WFP) و بەرێوەبەرایەتی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە بە راگەیاندنی پڕۆژەی هاوبەشی "پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە قەزای کۆیە" خۆشحاڵن. سەرجەم گوژمەی تێچوون بە بڕی ١١٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار دینار، وەک بەخشین لەلایەن WFP دابینکراوە.