News & Events
News & Events of Koya University.
04 خاکەلێوە, 2023
چاپتەری خوێندکارانی AICHE لە زانکۆی کۆیە سیمینارێکیان بۆ دەرچوویەکی بەشی کیمیاوی رێکخست
گرووپی خوێندکارانی AICHEی سەربە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سیمینارێکیان بۆ ئەندازیار ئامێز عەبدوڵڵا-ی دەرچووی ساڵی ٢٠١٩ی هەمان بەش بەڕێوەبرد. لە میانی سیمینارەکە کە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر و بەڕێز پ.ی. فەخری حمد الله و ژمارەیەکی زۆر خوێندکاران بەڕێوەچوو، ئەندازیار ئامێز ئەزموونی خۆی لە کاری سەربەخۆ و درووستکردنی براندێکی تایبەت بە سابون، شامپۆ و جوانکاری باسکرد.
02 خاکەلێوە, 2023
بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد
بەشەکانی کیمیا، بایۆلۆجی و مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "پێکهاتە کیمیاوییە زیادکراوەکان لە پیشەسازی خواردن و جوانکاری، چۆنیەتی هەڵگرتنی و پەیوەندی لەگەڵ تەندروستی مرۆڤ" بەڕێوەبرد.
01 خاکەلێوە, 2023
بەشی زمانی ئینگلیزی - بەیانیان سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانیان ئەنجامدا
خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی- بەیانیان لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کۆیە، سەردانێکی زانستییان بۆ زانکۆی دهۆک ئەنجامدا. رۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی- بەیانیان لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان سەردانێکی زانستییان بە سەرپەرشتی م.ی. هانا محمد سمایل، م. ئارەزوو عثمان رشید و محمد عبدالحمید کریم سەردانێکی زانستییان بۆ زانکۆی دهۆک ئەنجامدا. لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران سەردانی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی دهۆکیان کرد.
01 خاکەلێوە, 2023
خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ شاری سلێمانی رێکخست. ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بە سەرپەرشتی بڕیاردەری بەشەکە م.ی. سۆران دلاوەر جەلال بوو کۆمپانیای ماس بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ ئەنجامدا. لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران لەلایەن ستافی کۆمپانیاکەوە پێشوازییان لێکرا و بەشە جیاجیاکانی کۆمپانیاکەیان بەسەرکردەوە.
01 خاکەلێوە, 2023
خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیا سەردانێکی زانستییان کرد
خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ بەنداوی دوکان ئەنجامدا. ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان م.ی. دەریا رسول احمد و م.ی. هەڵگورد قادر عثمان سەردانێکی زانستییان بۆ بەنداوی دوکان کرد.
28 ڕەشەمێ, 2023
خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی میدیكهڵ مایكرۆبایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا. ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەم له بەشی میدیكهڵ مایكڕۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تهندروستی بەسەرپەرشتی م.سۆما فتاح و م.ی. درهخشان اسماعیل سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی رێکخست. لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان سەردانی " كارگهی شیرهمهنی جوانڕۆ و كارگهی قارچكی شا" یان کرد و بەشە جیاجیاکانی ئەو شوێنانەیان بەسەرکردەوە.
28 ڕەشەمێ, 2023
بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد
بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا. ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د حەیدەر لەشکری، پ.ی.د قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
28 ڕەشەمێ, 2023
بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد
بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بەڕێوەبرد. ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٧-٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی، پ.ی.د تەها جلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی فاکەڵتیی ناوبراو بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی پێکهێنا.
27 ڕەشەمێ, 2023
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە زانکۆ و بەشە هاوشێوەکانی دیکەی کوردستان لە رێگەی لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی ئینگلیزی- ئێوارانی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەسەرپەرشتی مامۆستایان م. ئارەزوو رەشید عثمان و م.ی هانا محمد سمایل سەردانێکی زانستیان بۆ بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا.