تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە بەراوردی پڕۆسە مۆرفۆلۆژییەکانی زمانی کوردی و فارسی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا "دەریا صابر حمد" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "بەراوردی پڕۆسە مۆرفۆلۆژییەکان لە نێوان زمانی کوردی و فارسیدا (لە ڕوانگەی تیۆری مۆرفۆلۆژیی مۆرفیم بناغە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.