زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد
بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژووکرد.
ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٣، شاندێکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز د.احمد ریاض طالب بە مەبەستی واژووکردنی یادداشتنامەیەکی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و یەکێتییەکە و ئامادەبوونی لە رۆژی کۆتایی "خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست" کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ژمارەیەک فێرخوازی زانکۆی و شارەکە بەڕیوەچوو، سەردانی زانکۆی کۆیەیەان کرد.