News & Events
News & Events of Koya University.
12 سەرماوەز, 2024
بەشی زمانی ئینگلیزیی لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سیمینارێکی سەبارەت بە گرینگی زمانی ئینگلیزی لە بازاڕی کار بەڕێوەبرد
بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی بۆ ڕابەر علی حمد ڕاوێژکار و ڕاهێنەر لە ئاکادیمی "زان" بەڕێوەبرد.
11 سەرماوەز, 2024
ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی سیمینارێکی لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەبرد
ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی سیمینارێکی سەبارەت بە یاسای مرۆییی نێونەتەوەیی بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەبرد. ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە د. ئارام سامی قادر و سەرۆکی بەشی یاسا پ.ی.د توانا جمال عبدالواحید و خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم، سێیەم، چوارەم و پێنجەمی بەشی یاسا سیمینارێکلەلایەن ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
12 سەرماوەز, 2024
زانکۆی کۆیە بە بەڕێوەبردنی مەراسیمی چلەی ماتەمینی یادی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی بەرز ڕاگرت
زانکۆی کۆیە بە دروشمی " خەرمانێک لە زانست، دەریایەک لە هێمنی " مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و خزمەتی کۆچکردوو "پ.ی.د ئازاد عەلی" بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بنەماڵەی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی، میوانان لە چین و توێژە جیاوازەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
11 سەرماوەز, 2024
خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازیی زانکۆی کۆیە سەرکەوتنیان لە پێشبڕکێی ساڵانەی کۆمپانیای هواوی بەدەستهێنا
١٣ خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشدارییان لە پێشبڕکێێ نێودەوڵەتیی ساڵانەی کۆمپانیای هواوی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و گەیشتنە ئاستی دووەمی پێشبڕکێیەکە.
11 سەرماوەز, 2024
وۆرکشۆپی " کورد و سەرژمێری، ڕابردوویەکی تاڵ و ئایندەیەکی نادیار" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی عێراق و بەناونیشانی " کورد و سەرژمێری، ڕابردوویەکی تاڵ و ئایندەیەکی نادیار" بەڕێوەبرد.
10 سەرماوەز, 2024
سەرۆکی زانکۆی کۆیە تاقیگەی کۆمپیوتەر و ژووری مامۆستایانی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی کردەوە
سەرۆکی زانکۆی کۆیە تاقیگەی کۆمپیوتەر و ژووری مامۆستایانی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی کردەوە
10 سەرماوەز, 2024
وۆرکشۆپی "گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕوانگەی ژمێریاری و وردبینییەوە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
وۆرکشۆپی "گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕوانگەی ژمێریاری و وردبینییەوە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
09 سەرماوەز, 2024
سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕاوێژکار و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نووسینگەی جێگری سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕاوێژکار و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نووسینگەی جێگری سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان
09 سەرماوەز, 2024
سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان