News & Events

News & Events of Koya University.

14 گەلاوێژ, 2024

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی پەیوەندیدار بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی کرد.   ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.  

14 گەلاوێژ, 2024

چوار مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زمانی فارسیدا کرد

چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە خولێکی زمانی فارسیی بەشداربوون. سەرەتای مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی خولێکی تایبەت بە زمانی فارسی لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تارانی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو و چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە پ.د هاوژین صڵێوە عیسی، پ.ی.د سروشت جەوهەر حەوێز، د. دەریا صابر حمد و م.ی بەژدار سلێمان عبدالمناف لە خولەکەدا بەشداربوون.

10 گەلاوێژ, 2024

زانکۆی کۆیە لە دوایین ریزبەندی ماڵپەڕی وێبۆمەتریکسدا دەستکەوتێکی گەورەی تری بەدەستهێنا

زانکۆی کۆیە بە بەدەستهێنانی (١٣٩٠٦) سایتەیشن ژمارەی سایتەیشنەکانی لە گووگڵ سکوولەر بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی پێشووتر بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

08 گەلاوێژ, 2024

سێ مامۆستای زانکۆی کۆیە بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە بواری پێداگۆجیی بەدەستهێنا

٤١ مامۆستا لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خولی سێیەمی ڕێگاکانی وانەگوتنەوە واتە پێداگۆجییان تەواوکرد و بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە زانکۆی  "HAMK"ی وڵاتی فینلاند بەدەستهێنا و لەم ژمارەیە سێ مامۆستایان هی زانکۆی کۆیەبوون.

10 گەلاوێژ, 2024

خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێناندا کرد

خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک و ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە خولێکی کۆمپانیای کناوف لە شاری هەولێر بەشداربوون. ڕۆژانی ١٧ بۆ ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٨ بۆ ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کۆمپانیای کناوف عێراق لەشاری هەولێر خولێکی بەناونیشانی " خولی ئاستی سەرەتایی سیستەمەکانی کناوف بۆ بیناکاریی وشک" بەڕێوەبردوو و لەم خولەدا ١٣ خوێندکاری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە بەشەکانی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک و ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازیی بەشداربوون.

09 گەلاوێژ, 2024

زانکۆی کۆیە لە دیداری نێوان زانکۆکانی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور بەشداربوو

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د الهام مجید بەشداربوون لە دیداری نێوان زانکۆکانی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور.

09 گەلاوێژ, 2024

سەنتەری "مەلای گەورە"ی زانکۆی کۆیە خولێکی چوار ڕۆژی بۆ ستافی خوێندکارانی هاوکاری توێژینەوە بەڕێوەدەبات

سەنتەری "مەلای گەورە" یەکێک لە سەنتەرەکانی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە خولێکی چوار ڕۆژی بۆ ستافی خوێندکارانی هاوکاری توێژینەوە بەڕێوەدەبات. 

08 گەلاوێژ, 2024

تێزی دکتۆرای "رؤوف محمد شریف" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای "رؤوف محمد شریف" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەناونیشانی "اثر استخدام العصف الذهنی فی التنمیة الفکیر الناقد و التحصیل ادراسی فی مادة التربیة الاسلامیة لطلبة الاعدادیة" گفتوگۆ کرا.

04 گەلاوێژ, 2024

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە لە هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددەی هۆشبەر دوو سیمیناری بەڕێوەبرد

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە لەمیانەی چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان بە بەڕێوەبردنی دوو سیمینار بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددەی هۆشبەر کرد. ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، لە پەراوێزی چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان د. ناسر مستەفا مامۆستا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی ڕێکخراوی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری کۆیە بۆ ئەندامانی چواردە بنکە بەڕێوەبرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES