News & Events

News & Events of Koya University.

13 گەڵاڕێزان, 2022

خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی کرد

  خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە شاری گرینڤیل لە ویلایەتی کارۆلینای باشووری ئەمریکا کرد. مامۆستا احمد عبد السلام معروف، کە خویندکاری دکتۆرایە لە بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە و مامۆستایە لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی هەمان فاکەڵتی، بەشداری کرد لە سیمپۆزیۆمی سووتانی پیشەسازی کە لەلایەن لیژنەی توێژینەوەی بڵێسەی ئەمریکی (AFRC) ڕێکخرابوو.

13 گەڵاڕێزان, 2022

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی”FulBright“ی ئەمریکی کرد

  مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەیێکی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا کرد. م. احمد تەیفوور عەزیز، مامۆستای بەشی ئەندازیاری درووستکردن لە فاکەلتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی ”FulBright“ ی وڵاتی ئەمریکا کرد. بەرنامەی ناوبراو پڕۆژەیێکی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پشتیوانی لێ دەکات و ئامانج لێی ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان وڵاتانی جیاوازە و هاوکات بۆ ئاشناکردنی خەڵکانی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سیستمی خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکانی ئەمریکادا بەکاردێ.

09 گەڵاڕێزان, 2022

شوێنی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ باڵەخانەیەکی دیکە گواسترایەوە

ستافی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی گۆڕا و شوێنی سەنتەرەکە گواسترایەوە  لەگەڵ دەستبەکار بوونی بەڕێز م. إبراهیم عبدالرحمن أحمد وەکو بەڕێوەبەری سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی، بەڕێز م.ی. کارزان عثمان داود وەک بەرپرسی پەیڕەو و پڕۆگرامی سەنتەر دەست بەکاربوو.

25 ڕەزبەر, 2022

زانکۆی کۆیە رێکەوتنامەی کاری هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی واژۆکرد

رۆژی یەکشەممە  رێکەوتی٢٥ی ئەیلوول ٢٠٢٢ لە رێوڕەسمێکدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێکەوتنامەیەکی کاری هاوبەش لە نیوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی  واژوکرا . هەریەک لە بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ کۆیە و بەڕێز تیم تیم نۆسپل بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق واژۆکریان لەسەر رێکەوتنامەکە کرد.

24 ڕەزبەر, 2022

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لەناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا کرد. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ی، شاندێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕێکان فەرحان صاڵح لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباریی یاسایی زانکۆی کۆیە بەشداریان لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.

11 ڕەزبەر, 2022

ڕەنگدانەوەی وۆرکشۆپی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی لە ئاژانسەکانی هەواڵ، کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و ماڵپەڕەکان

وۆرکشۆپی پێشگیریکردن لە خۆکوژی کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوژی لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئەژی بەڕێوەچوو، لەلایەن چەند کەناڵێکی ئاسمانی و ئاژانسی هەواڵی جیهانییوە رووماڵ کرا.

11 ڕەزبەر, 2022

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئەژی وۆڕکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی لە ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوژی (١٠ی ئەیلوول) ئەنجامدا.

04 سەرماوەز, 2022

توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی لەو دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە

  توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی سەبارەت بە دۆزینەوەیێکی نوێ ناسراو بە " ISIS Syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە. دەریا ڕۆستەم ئەحمەد، کە دەرچووی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیەیە و لە ئێستادا وەکو ی.توێژەر (معید) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ کار دەکات دوو وتاری زانستی خۆی دەربارەی " ISIS syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە.

23 خەرمانان, 2022

پلان و رێکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا تاوتوێ کرا

بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال ،ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر ، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عومەر خضر ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عەبدوڵڵا و راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. تەها جەلال سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە پلانی و ریکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES