News & Events
News & Events of Koya University.
21 ڕەشەمێ, 2023
دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو
ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کەلەپوور لە مەترسیدایە – Heritage in Danger) کە لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە پاڵپشتیی دارایی پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا
20 ڕەشەمێ, 2023
خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا
سەرۆکایەتی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە ئەنجامدا. خوێندکارانی قۆناغەکانی چوار، سێی بەیانیان و سێی ئێواران سەردانێکی زانستییان بۆ شوێنەوارەکانی خنس وپەرستگەی لالش ئەنجامدا.
20 ڕەشەمێ, 2023
یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق: "وەک ئاشکرایە کۆیە جگە لەوەی لە مێژوودا بە مەڵبەندی زانست و زانیاری و شیعر و ئەدەب و هونەر ناسراوە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بە شاری پێکەوە ژیانی ئاینەکان بەناوبانگە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆیە یەکێکە لە ناوچە دێرینەکانی کوردستان کە تەمەنی ئاوەدانی و شارستانیەت تیایدا بە چەندین هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، بۆیە ئاوڕدانەوە لە شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی کۆیە و کەلەپووری ئەم ناوچەیە کارێکی زۆر پێویستە."
18 ڕەشەمێ, 2023
گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پاکێجی دووەمی توێژینەوە ئینگلیزییەکانی بڵاو کردەوە
گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، ١٥ توێژینەوەی دیکەی تایبەت بە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بڵاو کردەوە. ژمارەکە کە تایبەتە بەو توێژینەوانەی کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراون، ٢٠ توێژینەوەی ٣٨ توێژەری زانکۆکانی کۆردستان و جیهان لەخۆ دەگرێت کە دابەشکراون بەسەر کارگێڕی و ئابووری، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی، ئەدەبی ئینگلیزی، وەرگێڕان، فێربوونی ئینگلیزی بۆ بیانییەکان.
16 ڕێبەندان, 2023
وۆرکشۆپێک لە سەرنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بە ناونیشانی "Bologna process: Market Oriented Curriculum Design" ئەنجامدرا. دووشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی "Bologna process: Market Oriented Curriculum Design" سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندنی ئاڕاستەکراو بە گوێرەی بازاڕ و ھەلی کاری بۆ سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
16 ڕەشەمێ, 2023
گرووپە توێژەرێکی زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاو کردەوە
گروپێک لە توێژەرانی فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاوکردەوە.
14 ڕەشەمێ, 2023
بەشی پەروەردەی ئایینی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد
بەشی پەروەردەی ئایینی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "دڵەڕاکێ وپەیوەندی بە داهێنان لای خۆێندکاران لە روانگەی ئاین ئێسلام و زانستی دەروونزانی" لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣، بەشی پەروەردەی ئایینی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی"القلق و علاقتە بدافع الانجاز لدی طلاب الجامعة من المنظورین الدینی و النفسی" سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دڵەڕاوکێ لەسەر خوێندکاران لە تێڕوانینی ئایینی و دەروونییەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و خوێندکاران لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد.
13 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەکانی پێداچوونەوە و ریفۆرمی پرۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی ئایینی بەڕێوەدەچێت
زانکۆی کۆیە، میواندارێتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی ئایینی و زانستە ئیسلامییەکانی کرد.
13 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە کۆنفرانسێکی تەلارسازیی نێودەوڵتی بەڕێوەدەچێت
زانکۆی کۆیە، میواندارێتی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە مێژووی تەلارسازیی شاری کۆیە دەکات. لە زانکۆی کۆیە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و سپۆنسەری زانکۆی کۆلۆمبیا بەڕێوەدەچێت.