News & Events
News & Events of Koya University.
06 بانەمەڕ, 2023
زانکۆی کۆیە فۆرمی ئەلیکترۆنیی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا ڕادەگەێنێت
زانکۆی کۆیە فۆرمێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا دەخاتە بەردەست خوزیاران. لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت بچیتە سەر فۆرمەکە: https://apply.koyauniversity.org ڤیدیۆیی فێرکاری: 1. چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە: https://youtu.be/1_rwfMy81Oc 2. چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرمی دبلۆمی باڵا
05 بانەمەڕ, 2023
لە فاکەڵتیی پەروەردە ماستەرنامەیەک سەبارەت بە ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی دیکەی خوێندنی باڵا لە بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. ڕۆژی چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. سەفین جەلال و ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکار گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (سۆران اسعد کریم) لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.
04 بانەمەڕ, 2023
لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو
بەشەکانی ئەندازیاریی نەوت و کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە هاوکاری کۆمپانیای دانە گاز و کێڵگەی پەرەپێدراوی تەق تەق TTOPCO وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی " LPG heating System , Risks and Safety "ی سەبارەت بە سیستمی گەرمکەرەوەی LPG، مەترسیی و سەلامەتی لە هۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاری ڕێکخست.
03 بانەمەڕ, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشییە دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بۆ دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان: "ئێوە کارێکی گەورەتان ئەنجامداوە، گەیاندنی گۆڤاری زانکۆی کۆیە لە گۆڤارێکی لۆکالییەوە بۆ گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی خاوەن (DOAJ) و چەندین ئیندێکسی دیکە نیشانەی ماندوو بوون و دلسۆزی ئێوەیە دەستتان خۆشبێت و نموونەتان زۆربێت."
02 بانەمەڕ, 2023
زانکۆی کۆیە کرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەێنێت
بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە سەبارەت بە کرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا پەسەندکراوە رێژەی سەدا ٤٥ داشکاندن بۆ خوێندنی سەرجەم ئاستەکان کراوە. کرێی خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی نوێ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە دوای داشکاندنی سەدا ٤٥ و بۆ یەک ساڵی خوێندن بەم شێوەیەی خوارەوەیە: فاکەڵتیی پەروەردە: دیپلۆمی باڵا: ١،١٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ یەک ساڵ. ماستەر: ٢،٤٧٥،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ یەک ساڵ. دکتۆرا: ٢،٧٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ یەک ساڵ.
02 بانەمەڕ, 2023
زانکۆی کۆیە پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵای ڕاگەیاند
زانکۆی کۆیە پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵا؛ دبلۆمی باڵا، ماستەر دکتۆرا ڕاگەیاند. ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی لەمیانەی کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕاگەیاند.
30 خاکەلێوە, 2023
لە فاکەڵتیی پەروەردە نامەیەکی ماستەر لەسەر "دڵەڕواکێ لای خوێندکارانی پەناهەندە" تاوتوێکرا
خویندکاری خوێندنی باڵا (ماستەر) لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە (هەڵگورد جمال عبدالرحمن) ماستەرنامەیەکی بە ناونیشان " پاڵنەرایەتی فێربوون و پەیوەندی بە دەسکەوتی خوێندن و دڵەڕاوکێی ئایندە لای فێرخوازانی پەناهەند لە پارێزگای هەولێر" پێشکەش کرد. ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردە و دەرونزانی (هەڵگورد جمال عبدالرحمن) بەڕێوەچوو.
29 خاکەلێوە, 2023
مامۆستایەکی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گرانتی دکتۆرای DAADی بەدەستهێنا
مامۆستایەکی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە لە رێگەی پرۆژەیەک دەربارەی "پەیوەندیی نێوان زمان و زەبری دەروونی (PTSD)" گرانتێکی بۆ خوێندنی دکتۆر لە وڵاتی ئەڵمانیا بەدەستهێنا.
28 خاکەلێوە, 2023
لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکارێکی بەشێ پەروەردەی ئایینی بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکارێکی خوێندنی بالآ ماستەر بەڕێوەچوو. خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردەی ئایین ( شمال جلال احمد ) ماستەرنامەیەکی بە ناونیشانی (المضامين الفكرية فى سورة الأحزاب - دراسة مقاصدية تحليلية) پێشکەشی لیژنەی گفتوگۆکرد.