News & Events

News & Events of Koya University.

04 ڕەشەمێ, 2023

زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ (WFP) ٤٠ هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای کۆیە ڕادەگەێنێت

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتوەکان (WFP) و بەرێوەبەرایەتی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە بە راگەیاندنی پڕۆژەی هاوبەشی "پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە قەزای کۆیە" خۆشحاڵن. سەرجەم  گوژمەی تێچوون بە بڕی ١١٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار دینار، وەک بەخشین لەلایەن WFP دابینکراوە.

26 ڕێبەندان, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە  ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی عەرەبی (سیاف هادی حمد) بەناونیشانی " الرومانسیة في قصائد تميم البرغوثى- دراسة فنية " لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو. ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ.د. هشيار زكي حسن ، زانکۆی كۆيه، سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. ادريس كريم حمد، زانکۆی سلێمانی، ئەندام ، پ.ی.د. حسين عبداللطيف عبدالله، زانکۆی صلاح الدین، ئەندام ، پ.ی.د. باوەدین کریم مولود ، ئەندام و سەرپەرشتیار ، زانکۆی کۆیە. گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

26 ڕێبەندان, 2023

لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە  ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی یاسا لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی کۆیە (رسول خدر رسول) بەناونیشانی " التعامل بالأعضاء البشریة -  درسة تحلیلیة مقارنة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی  بەڕێوەچوو.

26 ڕێبەندان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەریەک لە بەڕێزان:   پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و شاندێکی یژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد.

26 ڕێبەندان, 2023

لە سیمینارێکدا لە فاکەڵتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە "یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان" تاوتوێ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش سیمیناری بە ناونیشان: "یەکخستنەوەی زاراوەوەرزشیەکان" بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە و بە سپۆنسەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بەڕێوەچوو. لە میانی سیمینارەکەدا هەیەک لە بەڕێزان پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد تیشکیان خستە سەر گرفتەکانی کۆمەڵگای وەرزشی لەگەڵ زاراوەکان و یەکنەخستنی زاراوەکان.

23 ڕێبەندان, 2023

سیمینارێک دەربارەی فێرکاریی گەورەساڵان بەڕێوەچوو

د. محەمەد ناسڕ مستەفا، مامۆستا لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە، رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. ناظم لە فاکەڵتیی ئەندازیای سیمینارێکی بە ناونیشان: "فێركاریی گه‌وره‌ساڵان- ئامانج و رێكاره‌ زانكۆییه‌كان" بەڕێوەبرد.

26 بانەمەڕ, 2023

زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی  و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا وۆرکشۆپێکی نێونەتەوەییان بە ناونیشانی " سوودە تەندروستییەکانی ڕاهێنان و چالاکیی جەستەیی" بەڕێوەبرد.

06 ڕەشەمێ, 2023

لە زانکۆی کۆیە یادداشتنامەی لێکتیگەیشتن لە نێوان حەوت زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.

23 ڕێبەندان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە. رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES