News & Events
News & Events of Koya University.
27 ڕەشەمێ, 2023
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە زانکۆ و بەشە هاوشێوەکانی دیکەی کوردستان لە رێگەی لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی ئینگلیزی- ئێوارانی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەسەرپەرشتی مامۆستایان م. ئارەزوو رەشید عثمان و م.ی هانا محمد سمایل سەردانێکی زانستیان بۆ بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا.
27 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە دیدارێکی زانستی نێودەوڵەتیی تایبەت بە سینەمای کوردی بەڕێوەچوو
سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، دیدارێکی زانستی سەبارەت بە ڕۆڵی سینەمای کوردی بەڕێوەبرد. ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە شەشەمین دیداری زانستیی خۆی بە ناونیشانی، "بزوتنەوەی سینەمای کوردی و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵگەدا" بەڕێوەبرد.
26 ڕەشەمێ, 2023
خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
لە میانی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە بازاری کار و کەرتی تایبەت، ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامە لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە. لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.
23 ڕەشەمێ, 2023
زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت
بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوەبرد.
21 ڕەشەمێ, 2023
میوانەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) سەردانی شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەیان کرد
لە چوارچیوەی پرۆگرامەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکانی کۆنفرانسەکە رێکخست.
21 ڕەشەمێ, 2023
خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم و چوارەمی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆ کۆیە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهات عەبدالرزاق و مامۆستا عباس شەریف، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا. لە میانی سەردانەکەدا خوێندکاران سەردانی بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەی لیدەرسی بنەڕەتییان کرد.
21 ڕەشەمێ, 2023
دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو
ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کەلەپوور لە مەترسیدایە – Heritage in Danger) کە لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە پاڵپشتیی دارایی پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا
20 ڕەشەمێ, 2023
خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا
سەرۆکایەتی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە ئەنجامدا. خوێندکارانی قۆناغەکانی چوار، سێی بەیانیان و سێی ئێواران سەردانێکی زانستییان بۆ شوێنەوارەکانی خنس وپەرستگەی لالش ئەنجامدا.
20 ڕەشەمێ, 2023
یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق: "وەک ئاشکرایە کۆیە جگە لەوەی لە مێژوودا بە مەڵبەندی زانست و زانیاری و شیعر و ئەدەب و هونەر ناسراوە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بە شاری پێکەوە ژیانی ئاینەکان بەناوبانگە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆیە یەکێکە لە ناوچە دێرینەکانی کوردستان کە تەمەنی ئاوەدانی و شارستانیەت تیایدا بە چەندین هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، بۆیە ئاوڕدانەوە لە شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی کۆیە و کەلەپووری ئەم ناوچەیە کارێکی زۆر پێویستە."