News & Events
News & Events of Koya University.
26 گەڵاڕێزان, 2022
دوو مامۆستای بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە
دوو مامۆستای بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر. د.عبدولقادر عثمان حمد ئەمین، مامۆستا لە بەشی ماتماتیک، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ خاتوو کالێ ڕەمەزان عومەر، خوێندکاری ماستەر لە هەمان بەش، لە گۆڤاری زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای ڕۆژهەڵاتی چین، کە لە SCOPUS بە ISSN: 1006-3080 ئیندێکس کراوە بڵاوکردەوە.
23 گەڵاڕێزان, 2022
خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی گەشتێکی زانستییان ئەنجام دا
خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی گەشتێکی زانستییان ئەنجام دا خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاویی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی بۆگد و كڵێسە ئەنجام دا.
20 گەڵاڕێزان, 2022
ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری بەهار دەستپێدەکات
ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری بەهار دەستپێدەکات ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) دەستپدەکات، کە تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژی شەممە٢٠٢٢/١١/٥ ئەنجام دەدرێت، بە شێوازەی لای خوارەوە:
29 گەڵاڕێزان, 2022
لە زانکۆی کۆیە هۆڵێک بەناوی خوالێخۆشبوو د. اکرم هاشم طە کرایەوە
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەشدارییان لە رێوڕەسمی کردنەوەی هۆڵێک بەناوی خوالێخۆشبوو "د. اکرم هاشم طە" کرد. رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هاوسەر و کوڕی خوالێخۆشبوو د. أکرم و ژمارەیەکی زۆر مامۆستای رەفیقی د. أکرم و خوێندکارەکانی لە سەنتەری جینات بەڕیوەچوو.
19 گەڵاڕێزان, 2022
شاندێکی کۆمپانیای گازپڕۆم سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢، بەرێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە نووسینگەی خۆی لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی کرد. شاندی میوان پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی گازپرۆم یوری ئەندریڤسکی و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گازپڕۆم ئەندازیار لاوان محمود.
19 گەڵاڕێزان, 2022
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ-ی کۆری بوو
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ-ی کۆری بوو بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە هۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ بۆ ئافرەتان-ی کۆری بوو. کۆرسەکە کە تایبەتە بە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردە و لەلایەن مامۆستای زانکۆی سوکمیۆنگ بۆ ئافرەتان پڕۆفیسۆر مین کوۆن-وە دەگوترێتەوە.
10 بەفرانبار, 2022
لە زانکۆی کۆیە خولێک بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر پێواژووی بۆلۆنا دەستی پێکرد
زانکۆی کۆیە خولێکی تایبەتی بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر پێواژووی بۆلۆنا دەستپێکرد. ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆ خولی ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر رێنمایی، مەرج و میکانیزمی جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆلۆنا بە ئامادەبوونی ٧٧ مامۆستای سمستەرتی یەکەم دەستی پێکرد.
13 گەڵاڕێزان, 2022
خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی کرد
خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە شاری گرینڤیل لە ویلایەتی کارۆلینای باشووری ئەمریکا کرد. مامۆستا احمد عبد السلام معروف، کە خویندکاری دکتۆرایە لە بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە و مامۆستایە لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی هەمان فاکەڵتی، بەشداری کرد لە سیمپۆزیۆمی سووتانی پیشەسازی کە لەلایەن لیژنەی توێژینەوەی بڵێسەی ئەمریکی (AFRC) ڕێکخرابوو.
13 گەڵاڕێزان, 2022
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی”FulBright“ی ئەمریکی کرد
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەیێکی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا کرد. م. احمد تەیفوور عەزیز، مامۆستای بەشی ئەندازیاری درووستکردن لە فاکەلتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی ”FulBright“ ی وڵاتی ئەمریکا کرد. بەرنامەی ناوبراو پڕۆژەیێکی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پشتیوانی لێ دەکات و ئامانج لێی ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان وڵاتانی جیاوازە و هاوکات بۆ ئاشناکردنی خەڵکانی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سیستمی خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکانی ئەمریکادا بەکاردێ.