News & Events

News & Events of Koya University.

28 ڕەشەمێ, 2023

بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا. ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د حەیدەر لەشکری، پ.ی.د قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

28 ڕەشەمێ, 2023

بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بەڕێوەبرد.  ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٧-٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی، پ.ی.د تەها جلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی فاکەڵتیی ناوبراو بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی پێکهێنا. 

27 ڕەشەمێ, 2023

خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە زانکۆ و بەشە هاوشێوەکانی دیکەی کوردستان لە رێگەی لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی ئینگلیزی- ئێوارانی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەسەرپەرشتی مامۆستایان م. ئارەزوو رەشید عثمان و م.ی هانا محمد سمایل سەردانێکی زانستیان بۆ بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا. 

27 ڕەشەمێ, 2023

لە زانکۆی کۆیە دیدارێکی زانستی نێودەوڵەتیی تایبەت بە سینەمای کوردی بەڕێوەچوو

سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، دیدارێکی زانستی سەبارەت بە ڕۆڵی سینەمای کوردی بەڕێوەبرد. ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە شەشەمین دیداری زانستیی خۆی بە ناونیشانی، "بزوتنەوەی سینەمای کوردی و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵگەدا" بەڕێوەبرد.

26 ڕەشەمێ, 2023

خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

لە میانی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە بازاری کار و کەرتی تایبەت، ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامە لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە.   لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

23 ڕەشەمێ, 2023

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوەبرد.

21 ڕەشەمێ, 2023

میوانەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) سەردانی شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەیان کرد

لە چوارچیوەی پرۆگرامەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکانی کۆنفرانسەکە رێکخست.

21 ڕەشەمێ, 2023

خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم و چوارەمی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆ کۆیە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهات عەبدالرزاق و مامۆستا عباس شەریف، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا. لە میانی سەردانەکەدا خوێندکاران سەردانی بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەی لیدەرسی بنەڕەتییان کرد.  

21 ڕەشەمێ, 2023

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کەلەپوور لە مەترسیدایە – Heritage in Danger) کە لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە پاڵپشتیی دارایی پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES