دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە کۆرسێکی زانستی لە کۆماری چێک کرد

Submitted by Anonymous (not verified) on دش, 07/15/2024 - 10:15

دوو مامۆستای فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە کۆرسێکی زانستیی سەبارەت بە پەرەپێدانی تەلاری مێژوویی و کولتووریی، بەردەوامی لە بواری تەلارسازیی کولتووری و مێژوویی و تەلارسازیی ئیسلامی لە کۆماری چیک کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی پەیوەندیدار بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن کرد

Submitted by Anonymous (not verified) on یش, 07/14/2024 - 19:47

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی کرد.
 
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
 

چوار مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زمانی فارسیدا کرد

Submitted by Anonymous (not verified) on یش, 07/14/2024 - 13:12

چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە خولێکی زمانی فارسیی بەشداربوون.

سەرەتای مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی خولێکی تایبەت بە زمانی فارسی لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تارانی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو و چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە پ.د هاوژین صڵێوە عیسی، پ.ی.د سروشت جەوهەر حەوێز، د. دەریا صابر حمد و م.ی بەژدار سلێمان عبدالمناف لە خولەکەدا بەشداربوون.

زانکۆی کۆیە لە دوایین ریزبەندی ماڵپەڕی وێبۆمەتریکسدا دەستکەوتێکی گەورەی تری بەدەستهێنا

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 07/10/2024 - 23:34

زانکۆی کۆیە بە بەدەستهێنانی (١٣٩٠٦) سایتەیشن ژمارەی سایتەیشنەکانی لە گووگڵ سکوولەر بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی پێشووتر بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

سێ مامۆستای زانکۆی کۆیە بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە بواری پێداگۆجیی بەدەستهێنا

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 07/10/2024 - 19:54

٤١ مامۆستا لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خولی سێیەمی ڕێگاکانی وانەگوتنەوە واتە پێداگۆجییان تەواوکرد و بڕوانامەی نێودەوڵەتییان لە زانکۆی  "HAMK"ی وڵاتی فینلاند بەدەستهێنا و لەم ژمارەیە سێ مامۆستایان هی زانکۆی کۆیەبوون.

خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێناندا کرد

Submitted by Anonymous (not verified) on چش, 07/10/2024 - 19:05

خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک و ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە خولێکی کۆمپانیای کناوف لە شاری هەولێر بەشداربوون.

ڕۆژانی ١٧ بۆ ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٨ بۆ ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کۆمپانیای کناوف عێراق لەشاری هەولێر خولێکی بەناونیشانی " خولی ئاستی سەرەتایی سیستەمەکانی کناوف بۆ بیناکاریی وشک" بەڕێوەبردوو و لەم خولەدا ١٣ خوێندکاری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە بەشەکانی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک و ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازیی بەشداربوون.

زانکۆی کۆیە لە دیداری نێوان زانکۆکانی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور بەشداربوو

Submitted by Anonymous (not verified) on سش, 07/09/2024 - 19:24

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د الهام مجید بەشداربوون لە دیداری نێوان زانکۆکانی کوردستان و کۆماری کۆریای باشوور.

سەنتەری "مەلای گەورە"ی زانکۆی کۆیە خولێکی چوار ڕۆژی بۆ ستافی خوێندکارانی هاوکاری توێژینەوە بەڕێوەدەبات

Submitted by Anonymous (not verified) on سش, 07/09/2024 - 12:47

سەنتەری "مەلای گەورە" یەکێک لە سەنتەرەکانی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە خولێکی چوار ڕۆژی بۆ ستافی خوێندکارانی هاوکاری توێژینەوە بەڕێوەدەبات. 

تێزی دکتۆرای "رؤوف محمد شریف" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

Submitted by Anonymous (not verified) on دش, 07/08/2024 - 17:31

تێزی دکتۆرای "رؤوف محمد شریف" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەناونیشانی "اثر استخدام العصف الذهنی فی التنمیة الفکیر الناقد و التحصیل ادراسی فی مادة التربیة الاسلامیة لطلبة الاعدادیة" گفتوگۆ کرا.

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە لە هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددەی هۆشبەر دوو سیمیناری بەڕێوەبرد

Submitted by Anonymous (not verified) on شە, 07/06/2024 - 23:29

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە لەمیانەی چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان بە بەڕێوەبردنی دوو سیمینار بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددەی هۆشبەر کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، لە پەراوێزی چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان د. ناسر مستەفا مامۆستا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی ڕێکخراوی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری کۆیە بۆ ئەندامانی چواردە بنکە بەڕێوەبرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES