خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیا سەردانێکی زانستییان کرد

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 16:24

خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ بەنداوی دوکان ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان م.ی. دەریا رسول احمد و م.ی. هەڵگورد قادر عثمان سەردانێکی زانستییان بۆ بەنداوی دوکان کرد.

خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی میدیكه‌ڵ مایكرۆبایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 16:20

خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

 ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەم له‌ بەشی میدیكه‌ڵ مایكڕۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و ته‌ندروستی بەسەرپەرشتی م.سۆما فتاح  و م.ی. دره‌خشان اسماعیل سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی رێکخست.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان سەردانی " كارگه‌ی شیره‌مه‌نی جوانڕۆ و كارگه‌ی قارچكی شا" یان کرد و بەشە جیاجیاکانی ئەو شوێنانەیان بەسەرکردەوە.

بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 16:12

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د حەیدەر لەشکری، پ.ی.د قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 12:58

بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بەڕێوەبرد. 

ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٧-٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی، پ.ی.د تەها جلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی فاکەڵتیی ناوبراو بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی پێکهێنا. 

خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 12:55

هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە زانکۆ و بەشە هاوشێوەکانی دیکەی کوردستان لە رێگەی لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە بەردەوامە.

لەم چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی ئینگلیزی- ئێوارانی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەسەرپەرشتی مامۆستایان م. ئارەزوو رەشید عثمان و م.ی هانا محمد سمایل سەردانێکی زانستیان بۆ بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا. 

لە زانکۆی کۆیە دیدارێکی زانستی نێودەوڵەتیی تایبەت بە سینەمای کوردی بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 12:49

سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، دیدارێکی زانستی سەبارەت بە ڕۆڵی سینەمای کوردی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، سەنتەری مەلای گەورە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە شەشەمین دیداری زانستیی خۆی بە ناونیشانی، "بزوتنەوەی سینەمای کوردی و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵگەدا" بەڕێوەبرد.

خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 12:45

لە میانی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە بازاری کار و کەرتی تایبەت، ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامە لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە.

 

لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 12:38

بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوەبرد.

میوانەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) سەردانی شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەیان کرد

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 12:22

لە چوارچیوەی پرۆگرامەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکانی کۆنفرانسەکە رێکخست.

خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

Submitted by hemn on چش, 08/30/2023 - 12:14

خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم و چوارەمی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆ کۆیە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهات عەبدالرزاق و مامۆستا عباس شەریف، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکاران سەردانی بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەی لیدەرسی بنەڕەتییان کرد.

 

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES