خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە پێشبڕکێیەکی نێوان زانکۆکان توانیان پلەی دووەم بەدەستبهێنن
خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە لە پێشبڕکێیەکی گروپی سایکۆفێر توانیان پلەی دووەم بەدەستبهێنن.
خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە لە پێشبڕکێیەکی گروپی سایکۆفێر توانیان پلەی دووەم بەدەستبهێنن.
بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە فیستیڤاڵێکی پێکهاتوو لە چالاکیی جۆراوجۆری بۆ خوێندکارانی بەشەکە بەناونیشانی "LinguaFest: Celebrating English Language Day" بەڕێوەبرد.
بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکانی جیهان و کاریگەری لەسەر ئاسایش و ڕەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق" بەڕێوەبرد.
٢ـــی گوڵان(بانەمەڕ) بەرامبەر لەگەڵ ٢٢ نیسان بەگوێرەی ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هێمایەک بۆ ڕێکەوتی دەرچوونی "کوردستان" یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لەسەردەستی میقداد میدحەت بەدرخان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەرییی کوردی ناودێر کراو و بەم بۆنەیەوە بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد.
بەشیی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی سەبارەت بە گرینگیی مێژوو، شوێنەوار و کولتوور بۆ ئابووریی گەشتیاریی بەڕێوەبرد.
تێزی دکتۆرای "طالب ابوبکر طاهر" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "بنیاتی غەزەل و قەسیدە لە شیعری کلاسیکیی کوردیدا شیعری سالمی ساحێبقڕان بە نموونە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ماستەرنامەی "خالد جمال عمر" لە بواری زانستی مێژوو بەناونیشانی "دەوڵەتی ئەیووبی لە دیدی مێژوونووسانی کورد (شەرەفخانی بەدلیسی و محمد ئەمین زەکی) وەک نموونە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بەناوەکانی م.ی بارزان حسن احمد و م.ی ئیرەم جمال مصطفی بە توێژینەوەیەکی هاوبەش بەشدارییان لە "سێیەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانستە کارگێڕی، دارایی و یاساییەکان بۆ نوێبوونەوە و داهێنان "کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی بەناونیشانی "Entrepreneurship: A New Career Path for Young Graduates"ی بۆ م.ی سۆران عمر رشید بەڕێوەبرد.
ماستەرنامەی خوێندکار "هەڵگورد نامق عزیز" لە بواری زانستی ماتماتیک بەناونیشانی "Stochastic Transportation of Electricity Using Fuzzy Information on Probability by Matrix Minima and Vogel Methods " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی گفتوگۆ کرا.