لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

Submitted by hemn on سش, 08/29/2023 - 12:55

ڕۆژی پێنجشەممە  ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی یاسا لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی کۆیە (رسول خدر رسول) بەناونیشانی " التعامل بالأعضاء البشریة -  درسة تحلیلیة مقارنة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی  بەڕێوەچوو.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد

Submitted by hemn on سش, 08/29/2023 - 12:38

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەریەک لە بەڕێزان:  

پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و شاندێکی یژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد.

لە سیمینارێکدا لە فاکەڵتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە "یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان" تاوتوێ کرا

Submitted by hemn on سش, 08/29/2023 - 11:59

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش سیمیناری بە ناونیشان:

"یەکخستنەوەی زاراوەوەرزشیەکان" بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە و بە سپۆنسەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بەڕێوەچوو.

لە میانی سیمینارەکەدا هەیەک لە بەڕێزان پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد تیشکیان خستە سەر گرفتەکانی کۆمەڵگای وەرزشی لەگەڵ زاراوەکان و یەکنەخستنی زاراوەکان.

سیمینارێک دەربارەی فێرکاریی گەورەساڵان بەڕێوەچوو

Submitted by admin on سش, 08/29/2023 - 01:26

د. محەمەد ناسڕ مستەفا، مامۆستا لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە،

رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. ناظم لە فاکەڵتیی ئەندازیای سیمینارێکی بە ناونیشان:

"فێركاریی گه‌وره‌ساڵان- ئامانج و رێكاره‌ زانكۆییه‌كان" بەڕێوەبرد.

زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەبرد

Submitted by admin on سش, 08/08/2023 - 16:30

فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی  و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا وۆرکشۆپێکی نێونەتەوەییان بە ناونیشانی " سوودە تەندروستییەکانی ڕاهێنان و چالاکیی جەستەیی" بەڕێوەبرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە

Submitted by admin on پش, 01/26/2023 - 00:24

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمێکی ھاوبەشی بەڕێوەبرد

Submitted by admin on دش, 01/16/2023 - 02:18

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بەڕێوەبرد

Submitted by admin on دش, 01/16/2023 - 01:57

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضي" بەڕێوەبرد.

یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ھۆڵی سێمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش وۆڕکشۆپێک بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضی" لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشەوە بەڕێوەچوو.

سەرەتای وۆڕکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د نەبەز عبداللە فتاح وتەی بەخێرھاتنی ئامادەبووانی پێشکەش کرد.

پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی

Submitted by admin on یش, 01/01/2023 - 18:49

ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٣، لە سەرجەم مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانمان پیرۆزبێت، ئومێدەوارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی دەستپێکی هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی خەون و ئاواتی هەمووتان. با پێکەوە ساڵی نوێ بکەینە ساڵی خزمەت و کارکردن بەرەو ئامانجی بەرزکردنەوە و پێشخستنی ز

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٣، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانمان و کوردستان  دەکەین و ئومێدەوارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی هاتنەدی حەز و ئاواتی هەموولایەک و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن لە کوردستان بەرپا بێت.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES