سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی پەیوەندیدار بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.