خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێناندا کرد
خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک و ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە خولێکی کۆمپانیای کناوف لە شاری هەولێر بەشداربوون.
ڕۆژانی ١٧ بۆ ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٨ بۆ ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کۆمپانیای کناوف عێراق لەشاری هەولێر خولێکی بەناونیشانی " خولی ئاستی سەرەتایی سیستەمەکانی کناوف بۆ بیناکاریی وشک" بەڕێوەبردوو و لەم خولەدا ١٣ خوێندکاری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە بەشەکانی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک و ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازیی بەشداربوون.