زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی شاری کۆیە کرد
زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری کۆیە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ دەرگای زانکۆی بۆ پێشوازی کردن لە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سنووری قەزای کۆیە واڵا کردەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و بە سەرپەرشتی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د قارەمان نادر و لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە تیمی تایبەت لە خوێندکاران لە فاکەڵتییەکان، سەنتەرەکانی توێژینەوە، کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ و کەمپسی زانکۆ بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران پێکهێنرا.