خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە زانکۆ و بەشە هاوشێوەکانی دیکەی کوردستان لە رێگەی لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی ئینگلیزی- ئێوارانی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەسەرپەرشتی مامۆستایان م. ئارەزوو رەشید عثمان و م.ی هانا محمد سمایل سەردانێکی زانستیان بۆ بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا.