چاپتەری خوێندکارانی AICHE لە زانکۆی کۆیە سیمینارێکیان بۆ دەرچوویەکی بەشی کیمیاوی رێکخست
گرووپی خوێندکارانی AICHEی سەربە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سیمینارێکیان بۆ ئەندازیار ئامێز عەبدوڵڵا-ی دەرچووی ساڵی ٢٠١٩ی هەمان بەش بەڕێوەبرد.
لە میانی سیمینارەکە کە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر و بەڕێز پ.ی. فەخری حمد الله و ژمارەیەکی زۆر خوێندکاران بەڕێوەچوو، ئەندازیار ئامێز ئەزموونی خۆی لە کاری سەربەخۆ و درووستکردنی براندێکی تایبەت بە سابون، شامپۆ و جوانکاری باسکرد.