کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا کرد.
ئەمڕۆ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیەوە پێشوازییان لێکرا.
سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی بەڕێز میکێلێ کامێرۆتا کرد وخۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی.