خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا
سەرۆکایەتی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە ئەنجامدا.
خوێندکارانی قۆناغەکانی چوار، سێی بەیانیان و سێی ئێواران سەردانێکی زانستییان بۆ شوێنەوارەکانی خنس وپەرستگەی لالش ئەنجامدا.