زانکۆی کۆیە لیستی ئەو گۆڤارانە بڵاو دەکاتەوە کە لە سکۆپەس ئیندێکس کراون و بە زمانی عەرەبی توێژینەوە بڵاو دەکەنەوە
نووسینگەی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لیستی ئەو گۆڤارانە بڵاو دەکاتەوە کە لە (سکۆپەس Scopus) ئیندێکس کراون و جگە لە زمانی ئینگلیزی بە زمانی عەرەبیش توێژینەوە بڵاو دەکەنەوە.
بەپێی لیستەکە گۆڤارەکان توێژینەوە لە بوارەکانی زانستەکانی مرۆڤایەتی، کۆمەڵایەتی، پەروەردە، زمان، ئەدەب، کشتوکاڵ، ئەندازیاری و چەندین بواری دیکە توێژینەوەی توێژەران وەردەگرن.