زانکۆی کۆیە رێکەوتنامەی کاری هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی واژۆکرد

Submitted by admin on سش, 09/27/2022 - 02:14

رۆژی یەکشەممە  رێکەوتی٢٥ی ئەیلوول ٢٠٢٢ لە رێوڕەسمێکدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێکەوتنامەیەکی کاری هاوبەش لە نیوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی  واژوکرا . هەریەک لە بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ کۆیە و بەڕێز تیم تیم نۆسپل بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق واژۆکریان لەسەر رێکەوتنامەکە کرد.

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی کرد

Submitted by admin on یش, 09/25/2022 - 22:55

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لەناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا کرد.

٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ی، شاندێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕێکان فەرحان صاڵح لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباریی یاسایی زانکۆی کۆیە بەشداریان لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.

ڕەنگدانەوەی وۆرکشۆپی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی لە ئاژانسەکانی هەواڵ، کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و ماڵپەڕەکان

Submitted by admin on یش, 09/18/2022 - 22:09

وۆرکشۆپی پێشگیریکردن لە خۆکوژی کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوژی لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئەژی بەڕێوەچوو، لەلایەن چەند کەناڵێکی ئاسمانی و ئاژانسی هەواڵی جیهانییوە رووماڵ کرا.

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی بەڕێوەچوو

Submitted by admin on یش, 09/11/2022 - 22:47

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئەژی وۆڕکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی لە ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوژی (١٠ی ئەیلوول) ئەنجامدا.

توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی لەو دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە

Submitted by admin on یش, 09/04/2022 - 13:29

 

توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی سەبارەت بە دۆزینەوەیێکی نوێ ناسراو بە " ISIS Syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە.

دەریا ڕۆستەم ئەحمەد، کە دەرچووی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیەیە و لە ئێستادا وەکو ی.توێژەر (معید) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ کار دەکات دوو وتاری زانستی خۆی دەربارەی " ISIS syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە.

پلان و رێکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا تاوتوێ کرا

Submitted by admin on سش, 08/23/2022 - 20:56

بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال ،ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر ، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عومەر خضر ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عەبدوڵڵا و راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. تەها جەلال سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە پلانی و ریکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کرد.

شاندێک لە رێکخراوی Pinnacle Teaching Solutions ئەمریکی سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

Submitted by admin on سش, 08/23/2022 - 20:16

 

رۆژی یەکشەمە، رێککەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ شاندێک لە رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions) ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق، بەرێز تیم نۆسپل و خاتوو جێسیکا شایەر سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.

 

سێ خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە ئەڵمانیا بەشداری لە خۆلێکی زانستی دەکەن

Submitted by admin on پش, 08/18/2022 - 18:47

 

شاریا عبدالرحمن عبدالقادر، محمد تحسین لطیف و عەلی دڵشاد حسن سێ خوێندکاری بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، بە مەبەستی بەشداری کردن لە خۆلێکی میکانیکی لە وڵاتی ئەڵمانیادان.

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

Submitted by admin on پش, 08/18/2022 - 15:50

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (هاوڕێ پێشڕەو تۆفیق) بە ناونیشان: "شیکاری جوگرافی هەڵبەزودابەزی ئاوهەوایی و کاریگەری لەسەر دیاردەی وشکی لە قەزای دوکان - لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای ئاوهەوایی پراکتیکی" بەڕێوەچوو.

بەڕێز جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

Submitted by admin on پش, 08/11/2022 - 21:57

بەڕێز دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. گریگ مێڵز بەڕێوەبەر لە رێکخراوی برێنتۆرس (Brenthurst Foundation) لە باشووری ئەفریقا و هێمن خسرەو سەرۆکی رێکخراوی مێرگ سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES