لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەیی بەڕێوەچوو
ئارەزوومەندانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە دوابەدوای وەرگرتنی فۆڕمی داواکاریی وەرگیران تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەییان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنیان و وەرگرتنیان وەک خوێندکاری قۆناغی یەکەم بۆ ئەنجامدرا.
ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی جەستەیی و کارامەیی بۆ خوازیارانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.