٢٠ گەنجی شاری کۆیە لە چوارچێوەی کارێکی هاوبەشی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک WFP بوونەتە خاوەن کاری تایبەتی خۆیان
زانکۆی کۆیە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ داوبەدوای پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستن بە ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک "WFP" بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی توانی پاڵپشتێکی دارایی بە بڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی بەدەست بهێنێت.
لە پەراوێزی خولێکی ڕاهێناندا ٤٠ خوازیاری خاوەنکاربوون لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەشداریان کرد و لەو ژمارەیە ٢٠ گەنجی شاری کۆیە کە پڕۆژەی کاریان پێشکەش کردبوو توانیان لەم پاڵپشتییە داراییە سوودمەندبن بۆ پەرەپێدانی کاری تایبەتی خۆیان.