News & Events

News & Events of Koya University.

29 خەرمانان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەسەتی پێشکەشکردنی پیرۆزبایی سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی  ئەفسەری نوێی بنکەکە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد. ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئەفسەری نوێی بنکەکە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان.

29 خەرمانان, 2023

دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە وڵاتی چین بەشداری لە خولێکی هاوینە دەکەن

هەردوو خوێندکار ژاکاو حسین إبراهیم و سەهەند بەشدار مامە بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولێکی زانستیی هاوینە سەردانی وڵاتی چینیان کرد. لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و وڵاتی چیندا و بە مەبەستی سوود وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لەو گەشت و خولی ڕاهێنانەی کە لە کۆماری چینی میللیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زانستیی هاوینە لەو وڵاتە کرد. خولەکە کە لەلایەن زانکۆی شانگهایەوە بەڕێوەدەچێت، خوێنداکارانی زانکۆی کۆیە هاوشانی خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی دیکەی کوردستان بەشدارییان لە خولەکە کرد.

17 خەرمانان, 2023

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگیراوانی خویندنی باڵا (ماستەر) دەرکرد

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگرتنی ١٤١ خوێندکاری دبلۆمی باڵا دەرکرد. بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٤٢٤٣ کە لە ١٦/٨/٢٠٢٣ دەرچووە و واژووی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی لەسەرە، فەرمان لەسەر وەرگرتنی ١٤١ خوێندکاریماستەرا کە زنجیرە (١) بەناوی "تەوار سەردار صالح موسی" دەستپێدەکات و زنجیرە (١٤١) بە ناوی "سعاد عبد الرحمن صوفی" کۆتایی دێت، دەرکراوە.          

12 ڕەزبەر, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەیی بەڕێوەچوو

ئارەزوومەندانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە دوابەدوای وەرگرتنی فۆڕمی داواکاریی وەرگیران تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەییان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنیان و وەرگرتنیان وەک خوێندکاری قۆناغی یەکەم بۆ ئەنجامدرا. ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی جەستەیی و کارامەیی بۆ خوازیارانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

12 ڕەزبەر, 2023

زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیریی نهێنی بۆ (ته‌نده‌رى پاككردنه‌وه‌ى كه‌مپى زانكۆى كۆیه‌) ڕادەگەێنێت

زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیریی نهێنی بۆ (ته‌نده‌رى پاككردنه‌وه‌ى كه‌مپى زانكۆى كۆیه‌) ڕادەگەێنێت.

10 ڕەزبەر, 2023

پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا ڕاگەیاندرا

زانکۆی کۆیە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت و بەشکۆدا پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.

17 خەرمانان, 2023

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگیراوانی خویندنی باڵا (دکتۆرا) دەرکرد

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگرتنی ٨١ خوێندکاری دبلۆمی باڵا دەرکرد. بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٤٢٤٣ کە لە ١٦/٨/٢٠٢٣ دەرچووە و واژووی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی لەسەرە، فەرمان لەسەر وەرگرتنی ٨١ خوێندکاری دکتۆرا کە زنجیرە (١) بەناوی "باوەڕ عابد عبد الله" دەستپێدەکات و زنجیرە (٨١) بە ناوی "محمد علی قادر عنبر" کۆتایی دێت، دەرکراوە.        

16 خەرمانان, 2023

ماستەرنامەیەکی بواری یاسا لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەیەک لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سەنگەر اسماعیل محمد " لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

21 خەرمانان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە کرد

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد. ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە، عەمید علی عبداللە عمر و   ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES