News & Events

News & Events of Koya University.

24 جۆزەردان, 2023

بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە دەستاودەستکردنی پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش کرا.  ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان  ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

23 جۆزەردان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری بەسەرکردەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەسەرکردەوە. ئەمرۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە هاوەڵی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەر سەردانێکی مەیدانییان بۆ هەردوو فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری ئەنجامدا و لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیەکە پ.ی.د.

18 جۆزەردان, 2023

لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی

لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بڕونامەی بەشداربوون بەخشرایە ٣٨ دەرچووی پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی.

15 جۆزەردان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی بەسەرکردەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە.

15 جۆزەردان, 2023

جل و بەرگی قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورد لە زانکۆی کۆیە نمایش کرا

جل و بەرگی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکانی کورد لە پەراوێزی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە لە زانکۆی کۆیە نمایش کران.

15 جۆزەردان, 2023

پێشانگای خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانست و تەندروستیی و ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پێشانگای خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانست و تەندروستیی و ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ  فیستیڤاڵی کۆیە بەڕێوەچوو.

15 جۆزەردان, 2023

یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە نێوان فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

15 جۆزەردان, 2023

یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.

15 جۆزەردان, 2023

یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES