News & Events

News & Events of Koya University.

02 جۆزەردان, 2023

لە زانکۆی کۆیە خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست کۆتایی هات

خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕیوەچوو، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ بەشداربووان کۆتایی هات خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست، کە رۆژی سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی تۆپی دەستی عێراق و ئەكادیمیای ناوبژیوانانی عێراقی بۆ ماوە سێ ڕۆژ بەڕێوەچوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدالله و بەڕێز سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق د.احمد ریاض طالب ژمارەیەک مامۆستای فاکەڵتییەک کۆتایی هات.

02 جۆزەردان, 2023

وۆرکشۆپی " زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "Language and Literature: Analytical Approaches " واتە "زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" بەڕێوەبرد.

02 جۆزەردان, 2023

زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد

زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەڕاستای پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان و ڕەخساندنی بوارێکی باشتر و فراوانتری کارکردنی پێکەوەیی یادداشتنامەیەکی  لێگتێگەیشتنیان واژوو کرد. ڕۆژی سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز باڵیۆز د. محمد سابیر ئیسماعیل سەرۆکی دامەزراوەکە کرد.

30 بانەمەڕ, 2023

وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

بەشەکانی پەروەردە و دەروونزانی و زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون"یان بە دروشمی هونەر هێمایەکە بۆ ئاسوودەیی دەروونی بەڕێوەبرد.

26 بانەمەڕ, 2023

زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی  و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا وۆرکشۆپێکی نێونەتەوەییان بە ناونیشانی " سوودە تەندروستییەکانی ڕاهێنان و چالاکیی جەستەیی" بەڕێوەبرد.

26 بانەمەڕ, 2023

کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا کرد. ئەمڕۆ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیەوە پێشوازییان لێکرا. سەرەتا  بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی بەڕێز میکێلێ کامێرۆتا کرد وخۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی.

18 بانەمەڕ, 2023

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار بەڕێوەچوو

بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەی بەناونیشانی "پتەوكردنی پردی په‌یوه‌ندیی نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی"  بەڕێوەبرد.

17 بانەمەڕ, 2023

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو

کاتژمێر١٠ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو. ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شاکو ئیسماعیل حاجی) لە بەشی کارگێڕی کار تاوتوێ کرا. ماستەرنامەکەی خوێندکار (شاکو ئیسماعیل حاجی) بەناونیشانی: "دور القیادة الرنانة في تحقیق الاداء الابداعي " بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.د. کاوە حەمەفەرج قەرەداغی، زانکۆی سلیمانی - سەرۆکی لیژنە

02 جۆزەردان, 2023

لە بەشی زمانی ئینگلیزی ماستەرنامەی خوێندکار هاوژین همزە عزیز تاوتوێکرا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هاوژین همزە عزیز) لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو. ماستەرنامەکەی خوێندکار (هاوژین همزە عزیز) بەناونیشانی: "The Representation of Female Nurse in the Poetry Jouhn Keats" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.د. حمدي حمید یوسف، زانکۆی کیتاب- سەرۆکی لیژنە پ.ی.د. رێبوار زین الدین محمد ، زانکۆی هەڵەبجە -  ئەندام پ.ی.د. حامد بدري عبد السلام، زانکۆی کۆیە -  ئەندام

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES