News & Events

News & Events of Koya University.

10 بانەمەڕ, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێک بەڕێوەچو

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی نیسان ٢٠٢٣، لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکارێکی خوێندنی بالا بەڕێوەچوو. خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردەی ئایین (رەوەند نجیم احمد) ماستەرنامەکە بە ناونیشانی " الوقائیة التربوية لحفظ العقل في القران الكريم" پێشکەشی لێژنەی گفتوگۆ کرد.  ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.ی.د. هیمن عزیز برایم، زانکۆی کۆیە، سەرۆکی لیژنە، پ.ی.د. عباس علی سلیمان، زانکۆی صلاح الدین، ئەندام، پ.ی.د. سردار رشید حمە صالح، زانکۆی سلێمانی، ئەندام، پ.د. جواد فقی علی، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار. 

10 بانەمەڕ, 2023

وۆرکشۆپی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بە هاوکاری ڕێکخراوی تاکڤین TAKVIN  بۆ گەشە و هاوکاریی مرۆیی وۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی " Cancer Follow Up ، بەدواداچوون بۆ شێرپەنجە" سەبارەت بە ڕێکارە پزیشکییەکانی بەدواداچوون، دۆزینەوە و چارەسەری شێرپەنجە بەڕێوەبرد.

10 بانەمەڕ, 2023

شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز بریکاری وەزیری ژینگە، د. کامەران عەلی حەسەن و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز خاتوو کوردۆ عومەر کرد.

06 بانەمەڕ, 2023

پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت وۆرکشۆپێکی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدا

لە چوارچێوەی پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت (EPP)، کە پڕۆژەیەکە لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانی (British Academy)وە  پارەی بۆ تەرخان کراوە. پرۆژەکە بە هاوبەشییە لە  نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەری بەریتانی لە هۆڵی سەنتەری پێداگۆجی وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو. ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی سەنتەری پیداگۆجی لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک بۆ هەڵبژاردنی تۆڕی توێژەرانی زانکۆی کۆیە کە لە چوارچیوەی پرۆژەی " پرۆژەی پەروەردە و ئاشتی و سیاسەت (EPP)" کاری توێژینەوە ئەنجامدەدەن بەڕێوەچوو.

06 بانەمەڕ, 2023

لە وۆرکشۆپێکی بەشی مێژوودا "قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" تاوتوێ کرا

بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە دووهەمین وۆرکشۆپی خۆی لە ئاستی نێودەولەتی بەناونیشانی " قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کوردستان" ڕێکخست.

06 بانەمەڕ, 2023

زانکۆی کۆیە فۆرمی ئەلیکترۆنیی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا ڕادەگەێنێت

زانکۆی کۆیە فۆرمێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا دەخاتە بەردەست خوزیاران. لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت بچیتە سەر فۆرمەکە: https://apply.koyauniversity.org ڤیدیۆیی فێرکاری: 1. چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە:  https://youtu.be/1_rwfMy81Oc 2. چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرمی دبلۆمی باڵا

05 بانەمەڕ, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردە ماستەرنامەیەک سەبارەت بە ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی دیکەی خوێندنی باڵا لە بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. ڕۆژی چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. سەفین جەلال و ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکار گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (سۆران اسعد کریم) لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

04 بانەمەڕ, 2023

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو

بەشەکانی ئەندازیاریی نەوت و کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە هاوکاری کۆمپانیای دانە گاز و کێڵگەی پەرەپێدراوی تەق تەق TTOPCO وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی " LPG heating  System , Risks and Safety "ی سەبارەت بە سیستمی گەرمکەرەوەی LPG، مەترسیی و سەلامەتی لە هۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاری ڕێکخست.

03 بانەمەڕ, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشییە دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بۆ دەستەی پێشووی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان:  "ئێوە کارێکی گەورەتان ئەنجامداوە، گەیاندنی گۆڤاری زانکۆی کۆیە لە گۆڤارێکی لۆکالییەوە بۆ گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی خاوەن (DOAJ) و چەندین ئیندێکسی دیکە نیشانەی ماندوو بوون و دلسۆزی ئێوەیە دەستتان خۆشبێت و نموونەتان زۆربێت."

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES