News & Events

News & Events of Koya University.

15 جۆزەردان, 2023

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی کۆیە ماراسۆنی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

زانکۆی کۆیە لە میانەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی کۆیە پێشبڕکێی ڕاکردنی ماوە درێژی بۆ خوێندکاران و ئارەزوومەندانی وەرزشەکە بەڕێوەبرد.

15 جۆزەردان, 2023

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی کۆیە چەند چالاکییەکی بەڕێوەبرد

زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی فیستیڤاڵی کۆیە بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا کرد و ئەمە یەکەمجار بوو زانکۆ بەم شێوە گشتگیرە بەشداری لەم فیستیڤاڵەدا بکات.

30 بانەمەڕ, 2023

خولی ڕاهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی لە زانکۆی کۆیە بە سەرکەوتووانە کۆتایی هات

خولی راهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی کە دوابەدوای بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی بەبڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی لە رێکخراوی پڕۆگرامی جیهانی خۆراک (WFP) دەست پێکرا بوو لە زانکۆی کۆیە سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی هێنا. ئەم خوولە دوابەدوای بەدەستهێنانی پالپشتیی دارایی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ نزیک ٤٠ بەشداربووی لاوی قەزای کۆیە و بە مەبەستی ڕاهێنانیان لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەڕێوەبردرا.

09 جۆزەردان, 2023

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

09 جۆزەردان, 2023

بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "   The contributing approaches to Language and Literature "ی بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " The contributing approaches to Language and Literature " ی لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.

08 جۆزەردان, 2023

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەکانی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

07 جۆزەردان, 2023

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی تایبەتی بۆ بەڕێز پ.ی.د شێرکۆ کرمانج بەناونیشانی " پەیماننامەی سیڤەر بۆچی جێبەجێ نەکرا؟ هەندێک وانە بۆ کورد" بەڕێوەبرد.

07 جۆزەردان, 2023

وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" سەبارەت بە نەخۆشی سیل بەڕێوەبرد.

04 جۆزەردان, 2023

زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد

بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژووکرد. ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٣، شاندێکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز د.احمد ریاض طالب بە مەبەستی واژووکردنی یادداشتنامەیەکی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و یەکێتییەکە و ئامادەبوونی لە رۆژی کۆتایی "خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست" کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ژمارەیەک فێرخوازی زانکۆی و شارەکە بەڕیوەچوو، سەردانی زانکۆی کۆیەیەان کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES