News & Events
News & Events of Koya University.
26 ڕەزبەر, 2023
پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردنی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی کۆیە
پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردنی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە: 1. بڕوانامەی دەرچوونی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕەسەن (اصلی) کە لە پەروەردەی شارەکەت ڕاستاندن (تصدیق)ی بۆ کرابێت. 2. فۆرمی هەڵبژاردنی زانکۆلاین. 3. پشکنینی چاو. 4. کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی ( 2 دانە کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ). 5. فۆڕمی خۆراک ( 2 دانە ڕەنگا و ڕەنگ).
26 ڕەزبەر, 2023
زانکۆی کۆیە خشتەی وەرگرتنی مامەڵەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بڵاو دەکاتەوە
بە مەبەستی ئاسانکردنی وەرگرتنی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراوی زانکۆمان و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، لیژنەی باڵای پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران بڕیاری دا کە بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە مامەڵەکان وەربگیرێت.
25 ڕەزبەر, 2023
تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە دەرهەستە پەروەردەییەکانی سوڕەتی "الانعام"ی قورئانی پیرۆز لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا " مشیر ابراهیم عولا " لە بەشی پەروەردەی ئایینیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەناونیشانی " مضامن تربویة فی تفسیر سورة الانعام – دراسة تحلیلة" سەبارەت بە ناوەڕۆکە دەرهەستە پەروەردەییەکانی سوڕەتی "الانعام"ی قورئانی پیرۆز گفتوگۆ کرا.
24 ڕەزبەر, 2023
لە زانکۆی کۆیە تێزی ماستەری خوێندکار "بابان محمود کاکە حمە" گەنگەشە کرا
تێزی خوێندکاری ماستەر " بابان محمود کاکە حمە " لە بواری ژمێریاری و بە ناونیشانی " اثر تطبیق المعیار الدولی ١٢ (ضرائب الدخل) علی تفعیل النظام الضریبی" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
21 ڕەزبەر, 2023
ماستەرنامەیەکی بواری زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری ماستەر " شۆڕش جوهر حمدامین " لە بواری زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی " جهود الدکتور محمد خیر الحلوانی فی دراسة نحو اللغة العربیة " لە بەشی عەرەبی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
21 ڕەزبەر, 2023
تێزێکی دکتۆرا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا " سێبەر ڕزگار رزاق " لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردە بە ناونیشانی " کارایی بەرنامەیەکی فێرکاریی ئەلکترۆنیی پێشنیارکراو بەپێی فێربوونی خودی لەسەر دەستکەوتی خوێندن و وەرشبوونی ئەکادیمی لای خوێندکارانی قۆناغی سێیەم لە وانەی ڕێگاکانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە" گفتوگۆ کرا.
24 ڕەزبەر, 2023
زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا ماستەر بڵاو دەکاتەو
زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ئەو لیستەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هاتووە، ناوی پێشکەشکاری خوێندنی باڵا/ ماستەر لە لیستی تەواوکار هاتووە کە بەپێێ ڕێنمایی ژمارە ٩ دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان پێدەدرێت. ئەو بەڕێزانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە ڕێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی کارکردن بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بکەن.
24 ڕەزبەر, 2023
زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا دکتۆرا بڵاو دەکاتەوە
زانکۆی کۆیە لیستی تەواوکاریی ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ئەو لیستەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هاتووە، کۆی گشتی ٣٧ پێشکەشکاری خوێندنی باڵا/ دکتۆرا لە لیستی تەواوکار ناویان هاتووە کە بەپێێ ڕێنمایی ژمارە ٩ دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان پێدەدرێت. ئەو بەڕێزانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە ڕێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی کارکردن بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بکەن.