News & Events
News & Events of Koya University.
02 جۆزەردان, 2023
زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەڕاستای پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان و ڕەخساندنی بوارێکی باشتر و فراوانتری کارکردنی پێکەوەیی یادداشتنامەیەکی لێگتێگەیشتنیان واژوو کرد. ڕۆژی سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز باڵیۆز د. محمد سابیر ئیسماعیل سەرۆکی دامەزراوەکە کرد.
30 بانەمەڕ, 2023
وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەشەکانی پەروەردە و دەروونزانی و زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هونەر و دەروون"یان بە دروشمی هونەر هێمایەکە بۆ ئاسوودەیی دەروونی بەڕێوەبرد.
26 بانەمەڕ, 2023
زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەبرد
فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا وۆرکشۆپێکی نێونەتەوەییان بە ناونیشانی " سوودە تەندروستییەکانی ڕاهێنان و چالاکیی جەستەیی" بەڕێوەبرد.
26 بانەمەڕ, 2023
کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا کرد. ئەمڕۆ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیەوە پێشوازییان لێکرا. سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی بەڕێز میکێلێ کامێرۆتا کرد وخۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی.
18 بانەمەڕ, 2023
وۆرکشۆپێکی تایبەت بە توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار بەڕێوەچوو
بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەی بەناونیشانی "پتەوكردنی پردی پهیوهندیی نێوان زانكۆ و كۆمهڵگه له ڕێگهی لێكۆڵینهوهی زانستی" بەڕێوەبرد.
17 بانەمەڕ, 2023
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو
کاتژمێر١٠ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو. ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شاکو ئیسماعیل حاجی) لە بەشی کارگێڕی کار تاوتوێ کرا. ماستەرنامەکەی خوێندکار (شاکو ئیسماعیل حاجی) بەناونیشانی: "دور القیادة الرنانة في تحقیق الاداء الابداعي " بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.د. کاوە حەمەفەرج قەرەداغی، زانکۆی سلیمانی - سەرۆکی لیژنە
02 جۆزەردان, 2023
لە بەشی زمانی ئینگلیزی ماستەرنامەی خوێندکار هاوژین همزە عزیز تاوتوێکرا
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هاوژین همزە عزیز) لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو. ماستەرنامەکەی خوێندکار (هاوژین همزە عزیز) بەناونیشانی: "The Representation of Female Nurse in the Poetry Jouhn Keats" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.د. حمدي حمید یوسف، زانکۆی کیتاب- سەرۆکی لیژنە پ.ی.د. رێبوار زین الدین محمد ، زانکۆی هەڵەبجە - ئەندام پ.ی.د. حامد بدري عبد السلام، زانکۆی کۆیە - ئەندام
16 بانەمەڕ, 2023
کورسی خوێندنی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زیادکرا
وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی پلانی تەواوکاریی زانکۆی کۆیەی پەسەندکرد. وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی بەپێی نووسراوی ژمارە ٦٣٩٦ لە رێککەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ کە ئاراستەی نووسینگەی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کراوە پلانی تەواوکاری خوێندنی باڵا دکتۆرا، ماستەر و خوێندنی باڵای پەسەندکردووە. بەپێی پلانەکە دابینکردنی کورسیی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا بۆ بەشی ماتماتیکی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پەسەند کراوە. پلانە پەسەندکراوەکە بەم شێوەیەیە: ماستەر:
13 بانەمەڕ, 2023
فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لیستی ناوی بابەتەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سەرجەم بەشەکان راگەیاند
لیستی ناوی بابەتەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: ١. بهشی قانون: ماستهر تایبهت ( الخاص )