News & Events
News & Events of Koya University.
20 گەلاوێژ, 2023
لە بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی ماستەرنامەی خوێندکار "هۆزان صالح حسین" تاوتوێ کرا
ماستەرنامەیەک لە بواری زانستی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی بە ناونیشانی "The Role of coping strategies on social networking sites addiction as mediated by perceived Social Support among Yazidis in Kurdistan Region-Iraq " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
24 گەلاوێژ, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە د. کەنار فاضل کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەنار فاضل هیدایەت کرد. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، د. کەنار فاضل هیدایەت کرد.
25 گەلاوێژ, 2023
لە زانکۆی کۆیە چەند سێمینارێکی بەخشینی نازناوی زانستی بەڕێوەچوو
سەنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە چوار سێمیناری تایبەت بە بەخشینی نازناوی زانستی لە سێ بواری دەروونزانی، جوگرافیا و فیزیا بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد مەغدید و بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی زانکۆی کۆیە د. بنار جەودەت و ژمارەیەک مامۆستای شارەزای بوارەکانی دەروونزانی، جوگرافیا و فیزیا چوار سێمیناری تایبەت بە کۆتایی خولی چوارەمی پێداگۆجی و بەخشینی نازناوی زانستی لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
28 گەلاوێژ, 2023
زانکۆی کۆیە دەستکەوتێکی تری لەسەر ئاستی ریزبەندی جیهانیی زانکۆکان تۆمارکرد
بەپێی دوایین وەشانی ماڵپەڕی (Webometrics Ranking Web of Universities)، زانکۆی کۆیە لە ریزبەندی ٤٤٨٨مین دایە. ئەم پلەیەی کە زانکۆی کۆیە بەدەستی هێناوە بەبەراوورد لەگەڵ وەشانی مانگی (تەمووز- ٢٠٢٢)، ٩٧٣ پلە هاتووەتە پێش. شایانی باسە لە وەشانی (تەمووز- ٢٠٢٢)دا ریزبەندی زانکۆی کۆیە (٥٤٦١) بوو و لە ریزبەندی (کانونی دووەم ٢٠٢٣) (٤٥٠٦ ) بەوەش زانکۆی کۆیە لە ماوەی ساڵێکدا لە (تەمموزی ٢٠٢٢)وە تاکو (تەمموزی ٢٠٢٣) ، ٩٧٣ پلە چوەتە پێشووە.
30 گەلاوێژ, 2023
سەنتەری بەهار لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) ڕادەگەێنێت
سەنتەری بەهار لە زانکۆی کۆیە سەرجەم خوازیاران لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) ئاگادار دەکاتەوە. ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٧/۳٠ خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست دەستپێدەکات بەم شێوازەی لای خوارەوە:
04 گەلاوێژ, 2023
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی زانست و تەندروستی / دکتۆرا
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی زانست و تەندروستی / دکتۆرا.
04 گەلاوێژ, 2023
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی پەروەردە / ماستەر
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی پەروەردە / ماستەر.
06 ڕەزبەر, 2023
زانکۆی کۆیە پێشکەشکردن بۆ کورسییە بەتاڵەکانی دبلۆمی باڵا ڕادەگەێنێت
زانکۆی کۆیە دەرگای پێشکەشکردنی بۆ ٢٣٧ کورسیی بەتاڵی دبلۆمی باڵا لە سەرجەم بەشەکان واڵا کردەوە. زانکۆی کۆیە پێشکەشکردن بۆ ئەو کورسییانەی دبلۆمی باڵا کە لە پێشکەشکردنی گشتیدا بە بەتاڵی ماونەتەوە ڕادەگەێنیت.
04 گەلاوێژ, 2023
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی پەروەردە / دبلۆمی باڵا
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی پەروەردە / دبلۆمی باڵا.