News & Events

News & Events of Koya University.

09 خاکەلێوە, 2023

زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی شاری کۆیە کرد

زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری کۆیە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ دەرگای زانکۆی بۆ پێشوازی کردن لە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سنووری قەزای کۆیە واڵا کردەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و بە سەرپەرشتی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د قارەمان نادر و لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە تیمی تایبەت لە خوێندکاران لە فاکەڵتییەکان، سەنتەرەکانی توێژینەوە، کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ و کەمپسی زانکۆ بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران پێکهێنرا.

09 خاکەلێوە, 2023

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد

لە چوارچێوەی کاروچالاکییە زانستییەکانیدا فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە ۆورکشۆپێکی زانستیی بە ناونیشانی "ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا" لەسەر ئاستی زانکۆ بەڕێوەبرد. وۆرکشۆپەکە ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ کاتژمێر نۆی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکاربەڕێوەچوو.ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا" وۆرکشۆپەکە دوای وەستانی ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان  بە وتاری بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدوڵڵا دەستیپێکرد.

08 خاکەلێوە, 2023

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان کرد

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژووی  فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتی بەڕێزان  پ.ی.د. کامران محمد جلال، م.ی پەرێز اکرم عمر، م.ی چیا جوهر عمر و کوێستان احمد سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا. دەربارەی بەشی مێژوو:

02 گەلاوێژ, 2023

گۆڤاری ئارۆ-ی زانکۆی کۆیە ئیندێکسی ئیمپاکت فاکتەری بەدەستهێنا

گۆڤاری ئارۆ، بوو بە یەکەم گۆڤار لە هەرێمی کوردستان کە ئیمپاکت فاکتەر بەدەستبهێنێت و لە سەرووی ئەو شەش گۆڤارەی عێراقە کە ئەو ئیندێکسەیان وەرگرتووە.  گۆڤاری ئارۆ، کە گۆڤارێکی زانستیی تایبەتە بە ئەندازیاری و زانستەکان و لە ساڵی ٢٠١٣وە دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٦ وەکو یەکەم گۆڤاری زانستی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن Clarivate Analyticsوە ئیندێکس کراوە. 

08 خاکەلێوە, 2023

بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست

خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە سەردانێكی زانستییان بۆ شاری هەولێر ئەنجامدا. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان پ.ی.د حنان طارق صبحی و م. هناء علی محمد لە بابەتی Food Microbiology سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی شیرەمەنی دڵبا لە شاری هەولێر کرد.

08 خاکەلێوە, 2023

شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بە مەبەسەتی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی دامەزراندنی، سەردانی "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"یان کرد.

08 خاکەلێوە, 2023

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە، لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان  کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پلەی دووەمی بەدەستهێنا. لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان  کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، زانکۆی کۆیە رووبەڕووی زانکۆی هەڵبجە بوویەوە. نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات. لە سەرەتای نیوەی دووەمی یارییەکە زانکۆی کۆیە گۆڵی پێشەنگی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کرد بە ٢-١.

07 خاکەلێوە, 2023

لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی سیمینارێکی زانستی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری CBC بەڕێوەچوو

لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سیمینارێکی زانستی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری CBC  بەڕێوەچوو. سیمینارەکە بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی لەلایەن کۆمپانیای ستار لاب Star Lab وە پێشکەشی مامۆستا و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کرا. ڕۆژی سێ شەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سێمینارێکی زانستی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری CBC Complete Blood Count بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە  بەڕێوەچوو.        

07 خاکەلێوە, 2023

بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم رێکخست

خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری هەولێر ئەنجامدا. ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، بە سەرپەرشتی د. سۆران صباح حسین و م. هەڤاڵ عبدالکریم احمد سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای فاست لینک و سمارت گێت وای لەشاری هەولێر ئەنجامدا. لە میانی سەردانەکەدا،  ستافی کۆمپانیاکە پوختەیەکیان سەبارەت بە نوێترین تەکنەلۆجیای بەکارهاتوو لە بواری گەیاندن و ئێنتەرنێنت پێشکەشی خوێندکاران کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES