News & Events
News & Events of Koya University.
04 گەلاوێژ, 2022
شاندێکى باڵاى وەزراەتى خوێندنى باڵاى حکوومەتى فیدڕاڵى سەردانى زانکۆى کۆیەیان کرد
رۆژى دووشەممە رێککەوتى ٤ى تەمووزى ٢٠٢٢ شاندێکى باڵاى پێنج کەسى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستیى حکوومەتى فیدراڵى بەسەرۆکایەتى بەڕێز د. حیدر حسن مشالى بەڕێوەبەر بەشى خوێندن و پلاندانان سەردانى زانکۆى کۆیەیان کرد. دواى پێشوازیکردن لە شاندى میوان لەلایەن بەڕێز سەرۆکى زانکۆ پ.ى.د. محمد حسیب لە ژوورى ئەنجوومەنى زانکۆ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەنجوومەنى زانکۆى کۆیە ئەنجامدا. لە دەستپێکى کۆبوونەوەکدا، بەڕێز سەرۆکى زانکۆ بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و باسى مێژوو، پێکهاتەى، پێگە و گرنگیى زانکۆى کۆیەى کرد. دواتر بەڕێز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى کۆیە بۆ کاروبارەى زانستى و خوێندنى باڵا پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى پوختەیەکى لەسەر فاکەڵتییەکان، بەشە زانستییەکان، سەنتەرەكانى توێژینەوە، ژمارەى مامۆستا و خوێندکار، ژێرخانى زانکۆ، توێژینەوەى زانستى لە زانکۆى کۆیەى پێشکەش کرد.
04 پووشپەڕ, 2021
زانکۆی کۆیە رێکخەری هاوبەشی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بنیادنانی ئاشتی و نەهێشتنی کۆمەڵکوژی
بە دروشمی (یادی جینۆساید لە ئەنفال و مارشلاندەکان بۆ هەڵەبجە و شەنگال) زانکۆی کۆیە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی " بنیادنانی ئاشتی و نەهێشتنی کۆمەڵکوژی" دەکات کە لەلایەن یونسکۆوە بەڕێوە دەچێت و لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سلێمانی لە 15-16ی کانوونی یەکەمی 2021 دا ساز دەکرێت
08 گەڵاڕێزان, 2020
زانكۆی كۆیە ئەنجامی تاقیكردنەوەی زارەكی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ڕادەگەیەنێ
دوابەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زارەکی، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی، لە خوارەوە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین. ١. بۆ بینینی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زارەکی ماستەر، تکایە سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوەی تایبەت بە خوێندنی ماستەر لە زانکۆی کۆیە بکەن:https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/master/ ٢. بۆ بینینی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زارەکی دکتۆرا، تکایە سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە، تایبەت بە خوێندنی دکتۆرای زانکۆی کۆیە بکەن:https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/phd/
16 خەرمانان, 2020
ئەنجامی گازاندەی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی کۆیە ، پەسەند کرد. ئەمەش دوای پەسەندکردنی کۆنووسی لیژنەی گازەندەکان بۆ ئەنجامەکانی پێشکەش کردن بۆ خویندنی بالا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆی کۆیە. دوای چاوخشاندنەوەی ورد بۆ گشت ئەو گازەندانەی پێشکەش کرابوون لەسەر ئەنجامەکان لە لایەن پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە دبلۆمی بالا و ماستەر و دکتۆرا لە فاکەڵتیەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی و پەروەردە و زانستە مرۆڤاییەتی و کۆمەلایەتییەکان و سکولی پەروەردەی وەرزش کە کۆی گشتی ژمارەیان (٢٠٣) گازەندە بوو بەم شێوەیە: فاکەڵتی ئەندازیاری (٩) گازەندە، فاکەلتی زانست و تەندروستی (٤٠) گازەندە، فاکەڵتی پەروەردە (٨٦) گازەندە، فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان ( ٥٧) گازەندە ، سکولی پەروەردەی وەرزش (١١) گازەندە. ئەنجامی گازەندەکان ڕادەگەینێت وەک لە خشتەی هاوپێجدا هاتووە : بو زانيارى تواو كلك ليره بكه..
04 خاکەلێوە, 2020
زانكۆی كۆیه ئهنجامی بهرایی تاقیكردنهوهی خوێندنی باڵا ڕادهگهیهنێ
بۆ ئهو بهڕێزانهی پێشكهشی خوێندنی باڵایان كردوه. ١. ئهنجامی بهرایی ماستهر و دبلۆمی باڵا لهم لینكهی خوارهوه وهردهگیرێتهوه: https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/master ٢. ئهنجامی بهرایی دكتۆرا، لهم لینكهی خوارهوه وهردهگیرێتهوه: https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/phd
14 پووشپەڕ, 2015
سەرۆك كۆمارى عێڕاق لە زانكۆى كۆيە لەگەڵ خەڵكى كۆيە كۆدەبێتەوە
دوا نیوەرۆی رۆژى شەممە ١٣/ ٦ / ٢٠١٥ سەرۆك فوئاد مەعسوم شاری كۆیەی بەسەركردەوە و لەهۆڵی سەرۆكايەتى زانكۆی كۆیە لەگەڵ بەشێكی زۆرلە دانیشتوانی شاری كۆیە و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان و زانایانی ئاینی و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ژنان و لاوانی سنورەكە كۆبۆوە..
05 خاکەلێوە, 2015
کتێبخانەی ئەلکترۆنی زانکۆ زياتر لە ٧٠ هەزار پەرتووكى تێدايە
كتێبخانەى زانکۆی کۆیە لە ناوەنەی کەمپووسی زانکۆ لە پارکی زانکۆ جێگای خۆی کردووتەوە. كتێبخانەى زانکۆ لە یەکەم بناکانی کەمپووسی زانکۆی کۆیە بوو کە لە پاییزی ساڵی 2006 دەرگای خۆی بەڕووی سوودمەندانی کردەوە. كتێبخانەى خاونی دەهان دەسنووسی دەگمەن و كتێبی دەگمەنە کە سەرمایە زانستی زانکۆی کویەن. بەڕێوبەرایەتی كتێبخانەى زانکۆی کۆیە لە ڕووی هەکەلی کارگێڕی لە ژێر فەرمانگەی ياريدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کار و باری زانستی و خوێندنی باڵا جێگای خۆی دەکاتەوە.
27 ڕێبەندان, 2015
لە مەراسيمێكى شايستەدا بەرێز (دكتۆر وەلى مەحمود ) وەك سەرۆكى نوێى زانكۆى كۆيە دەست بەكاربوو
رۆژى سێ شەممە ٢٧/ ١/ ٢٠١٥ كاژێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە, بە ئامادەبوونى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و شاندى ياوەرى و د. سەعيد ساڵح سەرۆکى پێشووى زانکۆى کۆیە و یاریدەدەرانى و ڕاگرى فاکەڵتى و فەرمانبەر و مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ و میوانانى بەرپرسە حکومى و حزبى و کەسایەتییەکانى شارى کۆیە, لە مەراسیمێکدا بەڕێز د.وەلى محمود وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى کۆیە دەستبەکار بوو.
14 گەڵاڕێزان, 2014
پڕۆژهی مهرحهبا دهستی پێکرد
زانکۆی کۆیه لهپڕۆژهی ئیراسموس موندوس دهستنیشان کرا که لهلایهن یهکیێتی ئهوروپاوه پاڵپشتی دهکرێت، زانکۆی کۆیه یهکێکه لهو زانکۆیانهی کهنوێنهرایهتی ههرێمی کوردستانی عێڕاق دهکات. ئامانجی پڕۆگرامی ئیراسموس موندوس بهرزکردنهوهی ئاستی خوێندنی باڵا و بهرهوپێشبردنی پهیوهندی و لێکتێگهیشتنه لهنێوان خهڵکی و کلتورهکان لهڕێگهی گهڕان و هاوکاری و پهیوهندی ئهکادیمی.